رووداو دیجیتاڵ
فیلمی 'The Captain' لە دوای بەشداربوونی لە 80مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنس لە ئیتاڵیا، بڕیارە نوێنەرایەتیی ئیتاڵیا لە 96مین رێوڕەسمی خەڵاتەکانی ئۆسکاردا بکات.
فیلمەکە لەلایەن لیژنەی ئیتاڵی بۆ بەربژێرکردنی فیلم بۆ ئۆسکار هەڵبژێردراوە کە لە دەرهێنانی ماتیو جارۆنییە و کێبڕکێ بۆ بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین فیلمی نێودەوڵەتی دەکات.
یەکەم پێشاندانی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 80مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنس بوو و دەرهێنەرەکەی توانی خەڵاتی شێری زیوین بەدەستبێنێت و ئەکتەری سەرەکی فیلمەکەش سیدۆ سار، خەڵاتی باشترین بەهرەمەندی گەنجی بردەوە.
فیلمی 'A Brighter Tomorrow' رکابەرێکی بەهێزی فیلمی 'The Captain' بوو بۆ ئەوەی نوێنەرایەتیی وڵاتەکەی لە ئۆسکاردا بکات و ئەمساڵ لە 76مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کاندا لە فەرەنسا بەشداربوو.
بڕیارە سەرەتا لسیتی فیلمە بەربژێرکراوەکانی بەشی نێودەوڵەتیی لە ئۆسکار لە کانوونی یەکەمی 2023 بڵاوبکرێتەوە کە 15 فیلم لەخۆدەگرێت، دواتریش لیستی کورتی بڵاودەکرێتەوە کە پێنج فیلم لەخۆدەگرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ