شێر بیرەوەرییەکانی بڵاودەکاتەوە

دوێنێ کاژێر 07:32
پەسار فایەق
نیشانەکردن شێر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شێر، گۆرانیبێژ و ئەکتەری ئەمریکی، بیرەوەرییەکانی بڵاودەکاتەوە و چەند نهێنییەکی ژیانی دەخاتەڕوو.
 
ئەو هونەرمەندە تەمەن 78 ساڵە، بیرەوەرییەکانی لە دوو بەرگی کتێبدا بڵاودەکاتەوە، لە بەرگی یەکەمدا باس لە سەردەمی بەناوبانگبوون دەکات، هەر لە قۆناخی منداڵییەوە تاوەکو پێکهێنانی ژیانی هاوژینی و جیابوونەوەی لە هاوژینەکەی. 
 
کتێبی بیرەوەییەکانی شێر بەناوی "بیرەوەری – بەشی یەکەم"ـە و بڕیارە بەرگی دووەمی لە 2025 بڵاوبکرێتەوە.
 
شێر تاکە هونەرمەندی ژنە، حەوت دەیە بەسەر یەکەوە ناوی لە لیستی بیلبۆرد دا هاتووە. لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی "Dark Lady"، "Believe" و"DJ Play a Christmas Song".
 
ئەو هونەرمەندە براوەی خەڵاتی ئۆسکارە بۆ رۆڵگێڕانی لە فیلمی "Moonstruck"، جگە لە چەندین خەڵات و نازناوی دیکەی جیهانی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە