رووداو دیجیتاڵ
دووەمین نمایشی جلوبەرگی هەولێر سازدەکرێت، تێیدا 25 نمایشکاری جلوبەرگی لە کوردستان و دەرەوە بەشدارن و 25 کەس وەک خۆبەخش کاری بۆ دەکەن.
محەممەد حەمەدەمین، خاوەن و بەڕێوەبەری چالاکییەکە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەر دیزاینەر و براندێک نۆ دیزاین دەخاتەڕوو و بە گشتی 11 دیزاینەر و براند، لە دووەمین نمایشی جلوبەرگی هەولێر بەشدارن. گوتیشی، جلوبەرگی کوردی، کلاسیک، ویدینگ و عەرەبی دەخرێنەڕوو.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، یۆموشکا خەڵکی سووریایە و شاجوانی سوپەر گڵۆبی دوبەی لە 2019 و شاجوانی جلوبەرگی نەتەوەیی بووە لە دوبەی، وەک ئەکتەریش لە چەند بەرهەمێکدا رۆڵیگێڕاوە، لەم چالاکییەدا وەک سەرپەرشتیاری مۆدێل و ستەیج بەشدارە. گوتیشی، لە نمایشەکەدا دیزاینەرێکی رووسی بەشدارە کە جلوبەرگی کوردی دیزاین دەکات.
بەڕێوەبەری نمایشی جلوبەرگی هەولێر روونیکردەوە، لە چالاکییەکەدا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و 350 کەس وەک میوانی تایبەت لە کەسایەتییە دیارەکانی کوردستان ئامادە دەبن.
چالاکییەکە کاژێر حەوتی ئێوارەی یەکشەممە 21ـی ئایاری 2023 لە هەولێر سازدەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ