رووداو دیجیتاڵ
یەکێک لە هۆڵە هەرە گەورەکانی سینەما لە رۆژئاوای ئەفریقا، لە داکاری پایتەختی سەنیگال کرایەوە.
سینامەکە یەکێک لە پڕۆژەکانی کۆمپانیای پاسێ-ی فەرەنسییە و حەوت ژووری تەماشەکردن و هەزار و 314 کورسی لەخۆدەگرێت.
کۆمپانیا فەرەنسییەکەی بواری سینەما هەوڵدەدات پێگەی خۆی لە پایتەختی سەنیگال بەهێز بکات.
مستەفا سامب، بەڕێوەبەری سینەماکە دەڵێت: "لەم سینەمایەدا هەموو جۆرە فیلمێک پێشاندەدرێن، چ فیلمی ئەمریکی بن، ئەوروپی، ئەفریقی یان بێگومان سەنیگالی".
یەکەمین هۆڵی سینەما لە سەنیگال کرابێتەوە، لە ساڵی 1902 بوو، ئەو وڵاتە ئەفریقییە مێژوویێکی درێژی لەگەڵ سینەمادا هەیە و بەرهەمی سینەمایی ئەو وڵاتە، یەکێکە لە دیارترینەکانی کیشوەری ئەفریقا.
مستەفا سامب، بەڕێوەبەری سینەمای پاسێ لە داکار دەڵێت، لە سینەما نوێکەیاندا، هەوڵدەدەن رەچاوی خواستی جیاوازی خەڵکی سەنیگال بدەن و فیلمەکانیان رەنگدانەوەی ویستی هەموو بینەرێک بن.
روونیشیکردەوە، هۆکاری ئەوەی سەنیگالیان بۆ کردنەوەی ئەم سینەمایە هەڵبژاردووە، مێژووە درێژەکەی ئەو وڵاتەیە لە بواری سینەمادا.
هیواش دەخوازێت، خەڵکی سەنیگال بە جۆش و خرۆشەوە سەردانی هۆڵەکانیان بکەن بۆ زیندووکردنەوی کولتووری سینەما لە وڵاتەکەیاندا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ