ئال پاچینۆ لە تەمەنی 83 ساڵیدا دەبێتەوە باوک

01-06-2023
پەسار فایەق
ئال پاچینۆ، ئەکتەری ئەمریکی، وێنە: AFP
ئال پاچینۆ، ئەکتەری ئەمریکی، وێنە: AFP
نیشانەکردن ئال پاچینۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئال پاچینۆ، ئەکتەری ناسراوی هۆلیوود، لە تەمەنی 83 ساڵیدا دەبێتەوە باوک، ئەمجارەیان لە خۆشەویستەکەی نور فەلاح، هونەرمەندی ئەمریکی – کوەیتی تەمەن 29 ساڵ.
 
خۆشەویستە دووگیانەکەی ئال پاچێنۆ ئیستا لە مانگی هەشتەمی دووگیانیەتی، بەمەش مانگێکی دیکە منداڵەکەی لە دایک دەبێت و ئال پاچینۆ بۆ جاری سێیەم دەبێتەوە باوک.
 
ئال پاچینۆ خاوەنی سێ منداڵە، یەکەمیان جولی ماری تەمەن 33 ساڵە، هەروەها هەردوو دوانەی ئەنتوان و ئۆلیڤیا کە تەمەنیان 22 ساڵە.
 
هەر بەم دواییە رۆبێرت دی نیرۆ، ئەکتەری ئەمریکی لە تەمەنی 79 ساڵیدا بوو بە باوک.
 
پەیوەندی نێوان ئال پاچینۆ و نور فەلاح نزیکەی ساڵێکە هەیە و بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو ئەکتەرە جیهانییەی براوەی خەڵاتی ئۆسکار، هەواڵەکەی پشتراستکردووەتەوە.
 
ئال پاچینۆ لە 25ـی نیسانی 1940 لە ئەمریکا لە دایکبووە، بە یەکێک لە کاریگەرترین ئەکتەرەکانی سەدەی بیستەم ناسێندراوە، براوەی چەندین خەڵاتە، لەوانە ئۆسکار، دوو خەڵاتی تۆنی و دوو خەڵاتی پرایم تایم ئیمی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە