وەزارەتی داد: داهاتمان بە رێژەی 54٪ زیادبووە

27-02-2022
نازەنین گۆران
نیشانەکردن وەزارەتی داد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند خەرجیەکانیان بە رێژەی 10٪ زیادیکردووە، لە بەرامبەردا داهاتەکانیان بە رێژەی 54٪ زیادیکردووە. گوتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت، 5٪ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتی تاپۆ وەک هاندان بۆ فەرمانبەران خەرجکراوە. 
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی شووباتی 2022، وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری کار و چالاکییەکانی ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە خەرجی وەزارەتەکە ساڵی رابردوو 60 ملیار و 543 ملیۆن و 205 هەزار و 997 دینار بووە، بەراورد بە ساڵی 2020، بە رێژەی 10٪ زیادی کردووە.
 
هەروەها داهاتی وەزارەتەکە لە ساڵی 2021دا 154 ملیار و 485 ملیۆن و 557 هەزار و 576 دینار بووە، بەراورد بە ساڵی پێشتر 54٪ زیادی کردووە، داهاتی وەزارەتەکە لە ساڵی 2016دا، 62 ملیار و 864 ملیۆن و 504 هەزار و 913 دینارە، بەمەش داهاتی وەزارەتەکە لە ساڵی 2021 بەراورد بە ساڵی 2016 بە رێژەی 150٪ زیادی کردووە. 
 
نەریمان تاڵیب، گوتەبێژی وەزارەتی داد بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، ئاماری خەرجی و داهاتی وەزارەتەکەی بەراورد بە ساڵی 2020 زیادی کردووە، ئەویش بەهۆی جێبەجێکردنی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیران و رێنمایی وەزارەتی دارایی بووە. بەگوێرەی بڕیارەکە 5٪ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی تاپۆ وەک هاندان بۆ فەرمانبەران خەرجکراوە. 
 
بەگوتەی گوتەبێژی وەزارەتی داد، وەزارەتەکەیان  داهاتەکانی بەراورد بە خەرجییەکانی لە 155٪ زیاترە. هەروەها لە بارەی بڕیارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خەرجکردنی 5٪ داهاتی فەرمانبەرانی تاپۆ وەک هاندان، رایگەیاند، ئەو بڕیارە قازانجی هەبووە، چونکە کارەکانیان باشتر ئەنجامداوە، ئەوەش هۆکار بووە بۆ بەرزبوونەوەی داهاتی وەزارەتی داد. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی داد ساڵی رابردوو 72 هەزار و 863، مامەڵەی کرین و فرۆشتن (خانوو، زەوی) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کراوە، کە بەراورد بە ساڵی 2020 بە رێژەی 28٪ زیادی کردووە. هەروەها زیاتر لە 20 هەزار کارتی زەوی کراوە بە سەندی تاپۆ (وێنەی تۆماری هەمیشەیی).
 
مامەڵە رەفتارییەکان (التصرف علی الملک) لە ساڵی 2021دا 123 هەزار و 196 مامەڵە کراوە، کە بە رێژەی 44٪ زیادی کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی داهاتی فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان، هەر بۆیە لەم ساڵەدا داهاتیان زیاترە لە 146 ملیار دینار.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دراوی عێراقی لە بازاڕەکانی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی دارایی عێراق داوای 20 زانیاری لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات

کۆپییەکی خشتەکە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، لە دوو بەشی زانیاری پێکهاتووە، بەشێکیان تایبەتە بە زانیاریی کەسی مووچەخۆر، وەکو ناوی خۆی، باوکی، باپیری، باپیری باوکی، ناوی دایک و باوکی دایک و باپیری دایک، هەروەها ساڵی لە دایکبوون و رەگەز.