100 دۆلار بە 160 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت

23-10-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن نرخی دینار و دۆلار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا لە هەرێمی کوردستان، 100 دۆلار بە 160 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەکرا؛ هەروەها 100 دۆلار بەرامبەر 5 ملیۆن و 250 هەزار تومەنی ئێرانییە.
 
حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر ئەمڕۆ (دووشەممە، 23-10-2023) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، 100 دۆلار بە 160 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
 
هاوکات لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی 100 دۆلار بە 160 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
 
حاجی سابیر باواجی ئاماژەی بەوەکرد، لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر 100 دۆلار بەرامبەر 5 ملیۆن و 250 هەزار تومەنی ئێرانییە.
 
نزمیی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندی عێراق رۆژانە بە چەند مەرجێک بە حەواڵە و نەختینە دۆلار بە نرخی فەرمی دەفرۆشێت و لەبەرامبەر 100 دۆلاردا 132 هەزار دینار وەردەگرێت، بەڵام ئاڵوگۆڕکارانی دراو دەڵێن، ئەو پارەیە نایەتە بازاڕەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە