رووداو دیجیتاڵ
بەراورد بە رۆژی شەممە، بەهای ملیۆنێک لیرەی سووری 125 هەزار دینار دابەزی.
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئەمڕۆ (دووشەممە، 23-12-2024) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "یەک ملیۆن لیرەی سووری ئەمڕۆ بە 250 هەزار دینارە."
شەممەی رابردوو یەک ملیۆن لیرەی سووری بە 375 هەزار دینار بوو، دوێنێ دابەزی بۆ 325 هەزار دینار. رەوەز میرزا دەڵێت، کەمیی خواست و زۆریی لیرە، هۆکاری دابەزینی بەهاکەیەتی.
واتا لەماوەی لە دوێنێوە تاوەکو ئەمڕۆ، لیرەی سووری رێژەی 23.08٪ـی بەهاکەی لەدەستداوە.
رۆژی 16-12-2024 بۆ یەکەمجار لە چەند ساڵی رابردوودا، یەک ملیۆن لیرەی سووری گەیشتە 700 هەزار دیناری عێراقی، ئەویش دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لە 08-12-2024.
بەهای دراوەکانی دیکە ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:
- 100 دۆلار بە 150 هەزار و 700 دینارە.
- 100 دۆلار بەرامبەر بە 3 هەزار و 410 لیرەی تورکییە.
- 100 دۆلار بە حەواڵە بەرامبەر 7 ملیۆن و 700 هەزار تمەنی ئێرانییە.
- 100 یۆرۆ بە 157 هەزار دینارە.
- 100 پاوەن بە 187 هەزار دینارە.
- 1000 کرۆنی سوێدی بە 122 هەزار و 500 دینارە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ