یەکێتیی بەڵێندەرانی دهۆک: زیاتر لە 300 ملیار دینارمان لای حکومەتە

21-02-2024
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
دیمەنێکی گشتیی دهۆک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
دیمەنێکی گشتیی دهۆک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جێگری سەرۆکی لقی دهۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان دەڵێت، دەیان پڕۆژە لە سنووری پارێزگاکە هەن بەهۆی نەبوونی پارەوە بەڵێندەران ئامادەنین وەریبگرن. دەشڵێت، "زیاتر لە 300 ملیار دیناری پارەی بەڵێندەران لای حکومەتە و چەندین بەڵێندەر مایەپووچبوون."

سەردار خەلیل، جێگری سەرۆکی لقی دهۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان لەکاتی بەشداریکردنی لە پۆدکاستی بەکاتی دهۆک کە هەفتانە ناسر عەلی لە رادیۆی رووداو پێشکێشی دەکات، رایگەیاند، خەرجنەکردنی پارە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بەڵێندەران دروستکردووە، "چەندین بەڵێندەر مایەپووچ بوون، ماڵ و سامانی خۆیان فرۆشتووە، هەیە تووشی نەخۆشیی درێژخایەن و جەڵتە بووە بەهۆی مایەپووچبوونەوە."
 
لەبارەی بڕی ئەو پارەیەی بەڵێندەران کە لای حکومەتە، سەردار خەلیل دەڵێت، نزیکەی 200 ملیار دیناری پڕۆژەکانی 2014 هێشتا خەرجنەکراوە و پارەی پڕۆژە نوێیەکانیش زیاتر لە 100 ملیار دینارە، کۆی گشتیی پارەکە دەگاتە زیاتر لە 300 ملیار دینار.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، نزیکەی 20 پڕۆژە لە پارێزگای دهۆک لەلایەن پارێزگاوە بانگەوازی تەندەرینی بۆکراوە، بەڵام هیچ بەڵێندەرێک ئامادە نین وەریبگرن.
 
جێگری سەرۆکی لقی دهۆکی یەکێتیی بەڵێندەران دەڵێت، هۆکاری ئەوەی بەڵێندەران پڕۆژەکان وەرناگرن، نەبوونی نەختینەیە، پڕۆژە هەیە چوار جار لەلایەن پارێزگاوە بانگەوازی تەندەرینی بۆکراوە، بەڵام هیچ بەڵێندەرێک ئامادەنەبووە وەریبگرێت و جێبەجێی بکات.
 
دەشڵێت، بڕیارە لەم رۆژانەدا لەلایەن پارێزگای دهۆکەوە 800 ملیۆن دینار بۆ بەڵێندەران خەرج بکرێت، لەکاتێکدا هێشتا بەڵێندەران زیاتر لە 300 ملیار دینار پارەیان لای حکومەتە.
 
سەردار خەلیل باس لەوە دەکات، بەڵێندەر هەیە نزیکەی سێ ملیار دیناری لای حکومەتە، کەچی حکومەت چووە کارەباکەی ببڕێت لەبەر قەزری کارەبا.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەیف سامی لە بەغدا لە 15-12-2024

شاندێکی وەزارەتی دارایی بۆ پرسی مووچە دەچێتەوە بەغدا

بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ کۆتایی بە کارەکانی تیمی وەزارەتی دارایی عێراق و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە داهاتی نێوخۆ و تەرازووی پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان دێت و سبەی شاندێک دەچێتەوە بەغدا.