گەنەل ئێنێرجی رۆژانە 19 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستان بەرهەمدەهێنێت

11 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی رایگەیاند لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کاردەکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بۆڕییەوە.
 
گەنەل ئێنێرجی، ئەمڕۆ (سێشەممە) راپۆرتی ساڵی 2024 ـی کۆمپانیاکەی بڵاوکردەوە، تێیدا جەخت دەکاتەوە لەوەی، دەبێت گرێبەستەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دانیان پێدابنرێت و بپاریزرێن، هەروەها مافە داراییەکانی پێشوویان پێبدرێت.
 
گەنەل ئێنێرجی رایگەیاندووە؛ چاوەڕوان دەکەن لە ساڵی 2025ـدا، ئەو داهاتەی لە رێگەی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی تاوکێ بەدەستیدەهێنن، قەرەبووی خەرجییەکانیان بکاتەوە.
 
کۆمپانیاکە دەڵێت، ئاستی بەرهەمهێنانیان رۆژانە 19 هەزار و 650 بەرمیل بووە لە 2024ـدا، کە بەراورد بە پێرار 58٪ بەرزبووەتەوە.
 
گەنەل ئێنێرجی دەڵێت، لە 2024ـدا هەموو بەرهەمی کۆمپانیاکەیان بە نرخی 35 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە بازاڕی ناوخۆ فرۆشتووە. ئەوە لەکاتێکدایە لە چارەگی یەکەمی ساڵی 2023 کە هەناردەکردنی نەوت بەردەوام بووە، بەرمیلێک نەوت بە 47 دۆلار فرۆشراوە.
 
بەپێی راپۆرتی کۆمپانیاکە، لە 2024ـدا داهاتیان 74.7 ملیۆن دۆلار بووە، لەکاتێکدا لە ساڵی 2023ـدا 78.4 ملیۆن دۆلار بوو.
 
خەرجیی بەرهەمهێنانی نەوتیش لە 2024ـدا 17.6 ملیۆن دۆلار و لە 2023ـدا 18 ملیۆن دۆلار بووە.
 
گەنەل ئێنێرجی رایگەیاندووە؛ چاویان لە پلانێکە بۆ ئەوەی ئەو قەرزەی لەلای حکومەتی هەرێمی کوردستانە، وەریبگرنەوە.
 
کۆمپانیاکە دەڵێت بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لە ساڵی 2023، بڕی 107 ملیۆن دۆلاریان لای حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوە. لە هەمان کاتدا کۆمپانیاکە 50 ملیۆن دۆلار قەرزداری حکومەتی هەرێمی کوردستانە و چاویان لەوەیە هەژمارەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان پاکتاو بکەن.
 
کۆمپانیای گەنەل ئێنیرجی لە کێڵگەی تاوکێ و پێشابوور بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی سەرقاڵی بەرهەمهێنانی نەوتە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆتۆمبێلێک کە بارێکی هەڵگرتووە و ئامادەیە بۆ ئەوەی هەناردە بکرێت، وێنە: تایبەت بە رووداو

هاوردە و ناردنکاران: بەهۆی بڕیارێکی عێراقەوە هاوردە لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان کەمیکردووە

سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان دەڵێت، حکومەتی عێراق بازرگانانی هەرێمی کوردستانی ناچار کردووە، هەر کاڵایەک هاوردە بکەن تەنیا 72 کاژێر رێگەیان پێدەدرێت بیبەنە نێوەڕاست و خوارووی عێراق.