رووداو دیجیتاڵ
نرخی نەوت بەهۆی تەشەنەکردنی مەترسییە جیۆسیاسییەکان لە دوای هێرشی چڕی ئەمریکا بۆ سەر حووسییەکان و هێرشی نوێی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، کە کوژرانی زیاتر لە 330 کەسی بەدواوە هات، بەرزبووەوە.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 17 سەنت بەرزبووەوە و ئەمڕۆ (سێشەممە) بەرمیلێکی بە 71 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 14 سەنت بەرزبووەوە و بە 67 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
شرۆڤەکارانی بانکی ING لەو بارەیەوە لە یاداشتێکدا رایانگەیاند، "جگە لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر حووسییەکان، چەندین هۆکاری دیکە لە پشت بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن."
ئەو شرۆڤەکارانە پێیانوایە، "پلانی حکومەتی چین بۆ هاندانی بەکارهێنان و پێشخستنی خواستی ناوخۆ پاڵپشتی زیاتری بۆ نرخی نەوت دروستکردووە."
حکومەتی چین پلانێکی بۆ زیادکردنی بەکارهێنانی ناوخۆیی داناوە و، سەرقاڵی گۆڕینی مۆدێلی ئابوورییە لە هەناردەکردنەوە بۆ بەکارهێنان.
داتاکانی مانگی دووی وردەفرۆشیی چین، هەروەها ئەرێنی بوون و بەرزبوونەوەیان پێوەدیارە، کە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی خواستی دووەم گەورەترین ئابووریی جیهان لەسەر نەوت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ