جووتیار عادل بۆ رووداو: 25ی مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین

20-09-2021
سیروان عەباس
نیشانەکردن مووچە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی رایگەیاند، 25ی مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت کە هاوشێوەی چەند مانگی رابردوو بەبێ لێبڕین مووچە دابەشدەکرێت.
 
جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە دابەشکردنی مووچە لە 25ی هەموو مانگێک و گوتیشی "هەوڵەکانی حکومەت بەردەوامن بۆ ئەوەی مووچە 100٪ دابەشبکات و بەپێی ئەو داهاتەی حکومەت و ئەو 200 ملیار دینارەی کە حکومەتی فیدراڵ دەینێرێت."
 
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، پێشینەی کارەکان بۆ مووچەیە و هەر داهاتێک کۆبکرێتەوە و بێتە خەزێنەی حکومەت، سەرەتا بەشی مووچەی لێ جیا دەکرێتەوە.
 
لە هەرێمی کوردستاندا 1.251.451 مووچە خۆر هەن، کە 751.805  کەسیان فەرمانبەرانی سەربازی و شارستانین؛ 242.269 کەسیان خانەنشینن. حکومەت بۆ پێدانی مووچەی مانگانە بەبێ لێبڕێن 895 ملیار دیناری پێویستە. 
 
دابەشکردنی مووچە بەبێ لێبڕین، وەکو گوتەبێژی حکومەت بە رووداوی گوت، دوای ناردنی 200 ملیار دینارە لە بەغداوە. ئاماژەی بەوە کرد، "لەگەڵ داهاتی ناوخۆدا وا رێکخراوە بەتەواوی مووچە بدرێت."
 
15ـی حوزەیرانی رابردوو، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، ئەویش دوای وردبینیکردن لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.
 
رۆژی 09-09-2021، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ سەنگەر عەبدولڕەحمان گوتی، بەپێی یاسای بودجە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە 200 ملیار دینار زیاترە و بەلانی کەم دەبێت 900 ملیار بۆ هەرێمی کوردستان بێت. دەشڵێت، "ئەگەر ئەو 200 ملیارە نەیێت، لێبڕینی مووچەی 21٪ دەگەڕێتەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دراوی عێراقی لە بازاڕەکانی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی دارایی عێراق داوای 20 زانیاری لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات

کۆپییەکی خشتەکە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، لە دوو بەشی زانیاری پێکهاتووە، بەشێکیان تایبەتە بە زانیاریی کەسی مووچەخۆر، وەکو ناوی خۆی، باوکی، باپیری، باپیری باوکی، ناوی دایک و باوکی دایک و باپیری دایک، هەروەها ساڵی لە دایکبوون و رەگەز.