راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان: سوودانی بەڵێنی داوە گرفتی نەوت و گاز چارەسەر بکات

12-12-2022
ئەحمەد حەمید
گفتوگۆی رووداو لەگەڵ د. بێوار خنسی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری وزە
گفتوگۆی رووداو لەگەڵ د. بێوار خنسی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری وزە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری وزە رایگەیاند، هەرێمی کوردستان ئامادەیە لەگەڵ حکومەتی عێراق رێکبکەوێت، دەشڵێت، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنی داوە گرفتی نەوت و گاز لە ماوەی شەش مانگدا چارەسەر بکات.
 
د. بێوار خنسی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری وزە لە بوولتەنی کاژێر 12:00ـی تۆڕی میدیایی رووداودا کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات، گوتی: لە دوای دەستبەکاربوونی محەممەد شیاع سوودانی لەسەر زۆرینەی کەرتەکان راوەستاوە، چونکە هەستیکردووە کە بۆشاییەکی زۆری دەستووری و یاسایی هەیە و کاری نایاسایی کراوە، ئەمانەش بوونەتە گرفت و زۆر کێشەیان دروستکردووە.
 
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە سەردانی بە‌غدای کردەوە لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق كۆبوونەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی 2023 کراوە و جەخت لەسەر بەردەوامی کاری لیژنەی هونەری نێوان هەردوولا لەسەر ئەو بابەتە کراوەتەوە.
 
د. بێوار خنسی ئاماژەی بەوە کرد: بەپێی ئەو ژمارانەی بڵاوکراونەتەوە ئەمساڵ عێراق بەبڕی نزیکەی 107 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە، ناکرێت وڵاتێک زۆرینەی داهاتەکەی لەسەر نەوت بێت، بەڵام یاسای نەوت و گازی نەبێت، سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان چەندینجار جەختیان کردووەتەوە کە دەبێت یاسایەکی گونجاو بەپێی دەستوور بۆ نەوت و گاز دابنرێت، بەڵام یاساکە یاسایەکی هاوچەرخ بێت و لەگەڵ سیستمی فیدراڵی بگونجێت.
 
بە گوتەی د. بێوار خنسی، هەرێمی کوردستان ئامادەیە لەگەڵ حکومەتی عێراق رێکبکەوێت و تەنیا داوای ئەو مافانەی خۆی کردووە، کە بەپێی دەستوور بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە.
 
د. بێوار خنسی پێیوایە، تاوەکو یاسای نەوت و گاز نەبێت و دەستەی باڵای نەوت و گاز پێکنەهێنرێت و پسپۆڕ و نوێنەری هەموو پارێزگاکان بە هەرێمی کوردستانەوە لە دەستەکەدا نەبن، "ئەستەمە بتوانن بژارەیەک دیاری بکەن بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق." 
 
لەبارەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بۆ رێککەوتن لەسەر بودجە و نەوت، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری وزە گوتی: "محەممەد شیاع سوودانی بەڵێنی داوە گرفتی نەوت و گاز لە ماوەی شەش مانگدا چارەسەر بکات."
 
بەبڕوای د. بێوار خنسی، دەکرێت حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر فرۆشتنی نەوتی خۆی بەردەوام بێت تاوەکو یاسای نەوت و گاز دەردەچێت، بەڵام دەبێت یاسای نەوت و گاز پێکەوە و بە هاوئاهەنگی دابڕێژرێتەوە. دەشڵێت: "یاسای نەوت و گازی ساڵی 2007 یاسایەکی گونجاوە و زیاتر بنەما دەستوورییەکانی تێدایە و دەبێت شەڕی راگەیاندن رابگیرێت و بە دانوستاندن گرفتەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا چارەسەر بکرێن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەیان گەنج لە بازاڕی گەنجان بەرهەمەکانیان نمایش کرد.

200 گەنج لە بازاڕی گەنجانی هەولێر بەرهەمەکانیان نمایش کرد

ئیلاف کچێکی 21 ساڵانە، لەگەڵ ئەوەی خاوەن پێداویستیی تایبەتە، بەڵام بۆ ئەوەی ببێتە خاوەن داهاتی خۆی، دەستی داوەتە کاری دەستی و کەلوپەلەکانی لە بازاڕی گەنجان نمایشکرد.