بیتکۆین نزیکەی 6 هەزار دۆلار دابەزی

07-04-2025
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی بیتکۆین نزیکەی شەش هەزار دۆلار و بۆ نزمترین ئاستی نزیکەی مانگێکی خۆی دابەزی.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، هەر بیتکۆینێک بە 77 هەزار و 171 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. لەکاتێکدا شەوی یەکشەممە هەر بیتکۆینێک بە زیاتر لە 83 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.
 
نیگەرانی لە دروستبوونی شەڕێکی بازرگانیی جیهانی بەهۆی پێناسە گومرگییەکانی ترەمپەوە، هۆکاری ئەو دابەزینە گەورەیەی بیتکۆینە.
 
زیاتر لە هەفتەیەکە نرخی بیتکۆین و دراوە دیجیتاڵییەکان لە دابەزیندان، بەهۆی ئەو دابەزینەوە، لە هەفتەی رابردووەوە قەبارەی بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان نزیکەی 500 ملیۆن دۆلار دابەزیوە.
 

شرۆڤەی بازاڕەکان لە بووڵتەنی ئابووری

 
سیاسەتەکانی ترەمپ وایان کردووە، بازرگان و وەبەرهێنەران زیاتر لە بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان دووربکەونەوە کە بە بازاڕێکی ناجێگیر ناسراوە.
 
دابەزینی نرخی بیتکۆین هاوکاتە لەگەڵ دابەزینی تەواوی بازاڕە داراییەکانی ئەمریکا و ئاسیا.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە