بانکەکانی عێراق قەرزی پڕۆژەی بچوک دەدەنە خەڵکی شنگال و دەوروبەری

06-06-2023
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن شنگا؛ بانکی ناوەندی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نوێنەرێکی شنگال لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا دانیشتووانی شنگال لە قەرزی بانکە حکومییەکانی عێراق، تایبەت بە پڕۆژەی بچووک سوودمەندبن، داوا لە خەڵکی قەزاکە و دەوروبەریشی دەکات، ناوی خۆیان تۆماربکەن بۆ ئەوەی بیگەیێننە بانکی ناوەندی.
 
رۆژی سێشەممە، 6-6-2023، مەحما خەلیل، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند رۆژی دووشەممە، سەردانی عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی کرد و گلەییەکانی خەڵکی شنگالی پێگەیاند، کە ناتوانن لە قەرزەکان بۆ پڕۆژەی بچووک سوودمەندبن، ئەویش پێیڕاگەیاندووە، ئەگەر هەزار واژۆ کۆبکرێتەوە، دەتوانن دەست بە پێدانی قەرز بە دانیشتووانی شنگال بۆ پڕۆژەی بچووک بکەن.
 
مەحما خەلیل داوای لە خەڵکی شنگال کرد، داواکارییەکانیان بگەیێننە قایمقامیەت و نووسینگەکانی ئەوان بۆ ئەوەی بیگەیێننە بانکی ناوەندی.
 
نوێنەرەکەی شنگال لە پەرلەمانی عێراق پێیوایە، پێدانی قەرزەکە سەرەتایەکی باش دەبێت بۆ بەکارخستنی گەنجان و پڕۆژەی بچوک و، یەکێک دەبێت لە هاندەرەکان بۆ گەڕانەوەی زیاتری خەڵک بۆ ئەو قەزایە.
 
مەحما خەلیل گوتی "دوای رێگەپێدانی بانکی ناوەندی، خەڵکی شنگال دەتوانن لە رێگەی لقی بانکەکانی حکومەت لە پارێزگای نەینەوا، داوای ئەو قەرزە بکەن کە 50 ملیۆن دینار دەبێت".
 
مەحما خەلیل، باسی لەوەشکرد، دوای ئەو هەنگاوە، پێدانی قەرزەکانی دیکەش ئەوانەی بانکەکان بە دانیشتووانی پارێزگاکانی دیکە دەیدەن دەستپێدەکات و دواتریش لقی ئەو بانکانە لە قەزای شنگال دەکرێنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕیژەی 0.3٪ بەرزبووەوە

چوار رۆژە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ یەک ئۆنسە بە 2667 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا

نرخی زێڕ بۆ ماوەی چوار رۆژە بەردەوامە لە بەرزبووەنەوە، فراوانبوونی زیاتری جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، خواستی لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە بۆ کڕینی کانزای زەرد زیادکردووە.