نرخی نەوت لە یەک رۆژدا 5 دۆلار دابەزی

05-04-2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

توندبوونەوەی شەڕی بازرگانی لە سەر ئاستی جیهاندا و بەتایبەتی لە نێوان ئەمریکا و چین، رۆژی هەینی نرخی نەوتی 5 دۆلار دابەزاند.
 
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور رۆژی هەینی 4.56 دۆلار دابەزی و بە 65 دۆلار و 58 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. 
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 4 دۆلار و 96 سەنت دابەزی و بە 61 دۆلار 99 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
رۆژی هەینی بۆ ماوەیەک، نرخی نەوتی برێنت دابەزی بۆ نزیکەی 64 دۆلار و سووکی تەکساسیش دابەزی بۆ 60 دۆلار.
 
بەوپێیەش، نرخەکانی نەوت لە ماوەی یەک هەفتەدا بە رێژەی زیاتر لە 10٪ دابەزینیان بەخۆوە بینیوە.
 
چین، گەورەترین هاوردەکاری نەوتی جیهان رایگەیاند، لە رۆژی 10ـی ئەم مانگەوە بە رێژەی 34٪ پێناسی گومرکی دەسەپێنێت بەسەر کاڵای ئەمریکا وەک وەڵامدانەوەی پێناسە گومرکییەکانی ئەمریکا.
 
بانکی (جەی پی مۆرگن)ـی ئەمریکی پێشبینی کردووە بە ئەگەری 60٪وە، ئابووریی جیهانی رووبەڕووی سستبوونەوە دەبێتەوە. سستبوونەوەی ئابووری جیهان خواست بۆ بەکارهێنانی کاڵا و کانزاکان کەم دەکاتەوە.
 
سکۆت شێڵتن، شرۆڤەکارێکی بازاڕە داراییەکان سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (ئای کاپ ئێنێرجی) لەو بارەیەوە پێشبینیکردووە لە هەلومەرجێکی وەهادا "خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت هێندە دادەبەزێت کە دوور نییە نرخی نەوتی سووکی تەکساس دابەزێت بۆ نزیکەی 50 دۆلار."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند جۆرێکی کانزا

راوێژکارێکی سوودانی: عێراق بە بڕی 16 تریلیۆن دۆلار کانزای هەیە

راوێژکارێکی سوودانی دەڵێت، عێراق خاوەنی چەندین جۆر بەرد و کانزای گرانبەهایە، کە ئەگەر پیشەسازییان تێدا بکرێت، داهاتەکەی نزیکەی 16 تریلیۆن دۆلار دەبێت