رووداو دیجیتاڵ
نرخی زێڕ رۆژی هەینی بە رێژەی 3٪ دابەزی و بەو پێیەش کۆی قازانجەکانی هەفتەی رابردووی لەدەستدا.
لە دواساتەکانی داخستنی بازاڕەکانی جیهان، شەوی رابردوو ئۆنسەیەک زێڕ بە ریژەی 3٪ دابەزی و بە 3037 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
دابەزینی نرخی زێڕ هاوکاتە لەگەڵ داڕمانی بازاڕەکانی بۆرسەی ئەمریکا. بازرگانان دەستیان بە فرۆشتنی زێڕ کردووە بۆ قەرەبووکردنی زیانەکانی دیکەیان لە بازاڕەکانی بۆرسەدا.
نرخی زێڕ رۆژی هەینی بۆ ماوەیەک بۆ نزیکەی 3015 دۆلار دابەزی. رۆژی پێنجشەممە، نرخەکەی گەیشتبووە نزیکەی 3167 دۆلار کە بەرزترین ئاستیەتی لە مێژوودا.
سووکی کاپەر، شرۆڤەکاری سەر بە بانکی ستاندارد چارتەری بەریتانی لەو بارەیەوە رایگەیاند: "دابەزینی نرخی زێڕ جێگەی سەرسووڕمان نییە، توانەوەی بازاڕەکانی جیهان، بازرگانانی هانداوە لە وەبەرهێنانەکانی خۆیان لە زێڕ کەم بکەنەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانیان."
لە ماوەی دوو رۆژدا بازاڕەکانی بۆرسەی ئەمریکا بە رێژەی 10٪ دابەزینیان بەخۆوە بینیوە.
دابەزینی بازاڕەکانی بۆرسەی جیهان دوای ئەوە هات حکومەتی چین بە سەپاندنی پێناسی گومرکی بە رێژەی 34٪ وەڵامی پێناسە گومرکییەکانی ئەمریکای دایەوە.
سەرەڕای دابەزینی بەرچاوی نرخی زێڕ لە رۆژی هەینیدا، هێشتا بەهای کانزای زەرد لەم ساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی 15.3٪ بەرزترە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ