نرخی نەوت دوو دۆلار دابەزی

03-04-2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەپاندنی باجی گومرگیی پێچەوانە بەسەر هەموو وڵاتێک کە باجی لەسەر کاڵای ئەمریکی داناوە، نرخی نەوتی دوو دۆلار دابەزاند.
 
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور یەک دۆلار و 97 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 72 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تێکساسی ئەمریکاش یەک دۆلار و 98 سەنت دابەزی و بە 69 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
دۆناڵد ترەمپ، دوای ئەوەی پێناسە گومرگییەکانی بردە قۆناخێکی نوێ، رۆژی چوارشەممەی بە رۆژی (رزگاربوون) ناوزەدکرد.
 
پێناسە گومرگییەکان بەربەستی گەورە لەبەردەم بازرگانیی جیهانی دروستدەکەن و خواست بۆ بەکارهێنانیش کەمدەکەنەوە.
 
بیۆن شیلدرۆپ، بەرپرسی بەشی کاڵاکان لە بانکی (سکاندیناڤیسکا)ـی سوێدی لەوبارەیەوە رایگەیاند، "ئێمە دەزانین کە پێناسە گومرگییەکان کاریگەریی نەرێنی لەسەر بازرگانیی جیهانی، گەشەی ئابووری و خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت دادەنێن، بەڵام نازانین کاتێک دێینە سەر وردەکارییەکان، کاریگەرییەکان چۆن خۆیان دەنوێنن."
 
کۆشکی سپی رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، پێناسە گومرگییەکان هاوردەکردنی نەوت، گاز و بەرهەمە نەوتییەکان ناگرێتەوە.
 
جگە لە پێناسە گومرگییەکانی دۆناڵد ترەمپ، بڵاوکردنەوەی ئامارەکانی کارگێڕیی زانیاریی وزەی ئەمریکا هۆکار بوو بۆ دابەزینی زیاتری نرخی نەوت.
 
بەپێی ئەو دامەزراوە حکومییەی ئەمریکا، لە هەفتەی رابردوودا قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە وڵاتەکە بەبڕی 6.2 ملیۆن بەرمیل زیادیکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پاڵاوگەی لاناز لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەفتەیەک لەبەردەم هەولێر و بەغدا ماوە بۆ رێککەوتن

یەکێکى دیکە لە کێشەکان، سرووشتى ئەو لایەنە راوێژکارییەیە کە خەمڵاندنى تێچووى بەرهەمهێان و گواستنەوەى نەوت دیاری دەکات، هاوکات کۆمپانیاکانى نەوت داواى شایستە داراییەکانیان دەکەن بەر لە راگرتنى هەناردەى نەوت لە 2023، بەڵام بەغدا پێى راگەیاندوون کە ئەو قەرزە لە ئەستۆى هەولێرە.