بەڕێوەبەری ناحیەی ئاخجەلەر: درۆنێک سنووری گوندێکی سنوورەکەمانی بۆردوومان کرد

18-02-2025
نزار جەزا
A+ A-
 
رووداو - سلێمانی

بەڕێوەبەری ناحیەی ئاخجەلەر رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ درۆنێک خوارووی گوندی چنارتووی بۆردوومان کردووە.
 
هێمن بەهجەت بەڕێوەبەری ناحیەی ئاخجەلەر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "نزیک کاژێر 16:00ی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی درۆنێک خوارووی گوندی چنارتووی بۆردوومان کردووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و مادیی بۆ خەڵکی گوندەکە نەبووە."
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەمە سێیەم جارە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بۆوردومانی سنووری گوندەکە دەکرێت.
 
ئەو شوێنەی بۆردوومان کراوە، شوێنی نیشتەجێبوون نییە، تاوەکو ئێستاش دیارنییە ئامانجی هێرشە درۆنییەکە چی بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە