لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 35 چاپخانەی تایبەت بە چاپکردنی کتێب هەیە، بەڵام 65٪ـی ئەو کتێبە کوردییانەی لەپێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێرن بۆ کتێب، لە ئێران، تورکیا، لوبنان و ئوردن و چەند وڵاتێکی دیکە چاپدەکرێن.
ژمارەیەک لە هاونیشتمانیان لەبەردەم کۆمپانیایەکی داخراوی گەشتیاری لە سلێمانی گردبوونەتەوە و دەڵین، کۆمپانیاکە 300 هەزار دۆلاری بردوون و خاوەنەکەی هەڵاتووە
ئینفنیکس لە کۆشکەکەی لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان، نمایشێکی کورتی نوێترین ئامێری تەکنەلۆژی خۆیان کردووە کە مۆبایلی نۆت 50ـی پڕۆیە و بڕیارە لە نێوەڕاستی مانگی ئادار بێتە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.
حکومەتی هۆڵەندا لە بەغدا رێوڕەسمێکی بۆ خەڵاتکردنی رێکخراوی دروستکردنی ئاشتی لە کۆمەڵگە (CPT) سازکرد. کاری رێکخراوەکە تۆماکردنی بۆردوومانەکانی تورکیا و ئێرانە لە هەرێمی کوردستان. هۆڵەندا خەڵاتی تولیپ بۆ ئاشتی ساڵی 2024ـی بە رێکخراوەکە بەخشی.
مامۆستایەکی ئایینی کە لەگەڵ عومرەکارەکاندایە بە رووداوی گوت، لەگەڵ دەرچوونیان لە سنووری عێراق و رۆشتنیان بەرەو یەکەم شارۆچکە سعودیە تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون.
زیاتر لە هەفتەیەکە هاونیشتمانیان رێگەکانی نێوان ئیدارەی راپەڕین و سلێمانییان داخستووە؛ بە خۆڵ و بەرد رێگرییان بۆ هاتووچۆی هەمووان دروستکردووە و دەڵێن، هەموو رۆژ مەترسیی مردن لەسەر رێگەی ژیانیانە و خزمەتگوزارییەکانیش نزیکە لە نەبوون
قوتابییەکی 11 ساڵان لە بەغدا دوای ئەوەی لەلایەن "یەکێک لە مامۆستاکانییەوە بە دار لە سەری دەدرێت" گیان لەدەستدەدات. بەپێی راپۆرتی دادپزیشکی: "تووشی خوێنبەربوون بووە."
ژن و منداڵەکان تا ئەو کاتەی جاڕی بردن بۆ مردنیشیان درا هەر جلی رەنگاورەنگیان پۆشیبوو و هەندێکیان تەسبیحەکەیان ملوانکەی ملیان بوو؛ بە ئاگا لەوەی دەبێتە دوا بەڵگەی ناسینەوەی دوای مردنیان.
کورد و شیعە لە دووەم دیداری نەجەف - هەولێر، تاوتوێی پەیوەندی نێوانیان لە عێراقی نوێ دەکەن. دوو دەیە بەسەر ئەو دەستوورەدا تێپەڕێوە کە کورد و شیعە زامنیان کرد، بەڵام مافەکانی کورد لەنێویاندا پرسی کورد بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە.
لە پڕۆژەکەدا کە دەکەوێتە نێوان شەقامی 100 مەتری و 120 مەتریی هەولێر، 14 دەریاچە و 18 گۆڕەپانی گۆڵفی تێدایە، یەکەکانی ئەو پڕۆژەیە زۆربەیان ڤێلا و کۆشکن کە دیمەنێکی تەواو جیاوازیان بە پڕۆژەکە بەخشیوە.
ئەم خانووانە، نە ماڵە شیعەن نە ماڵە تورکمانن، بەڵکو نووسراوی سەر ئەم دەرگا و دیوارانە لەسەر خانووی هاونیشتمانییانی کورد نووسراون لە گەڕەکی رزگاری لە قەزای خورماتوو، ئومێدیان ئەوە بوو ئەو پارچە نووسراوانە خانووەکان لە دەستی هێزە عێراقییەکان قوتار بکات و نەتەقێندرێنەوە.
خوێندکارانی دەرچووی زانکۆی جیهان دەرفەتی کارکردن لە بەردەمیان زیاترە، کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتیش سەردانی زانکۆکە دەکەن تاوەکو لەڕێگەی وەرگرتنی سیڤییەوە هەلی کار بۆ قوتابییان و دەرچووانی برەخسێنن.
بەپێی ئامارێکی کۆمەڵەی میوانخانەکانی هەولێر، نیوەی ئەو خواردنانەی دەیخەنە سەر مێز، دەبێتە بەرماوە.
قوتابییەکانی هەر چوار قوتابخانەی سەر بە کۆمەڵگەی پەروەردەیی نێودەوڵەتی سابیس لە هەولێر، لەگەڵ خێزانەکانیان لە کەرنەڤاڵی تایبەتی کوردستان سابیس بەشدار بوون.
د. یاسین محەممەد، شارەزای یاسای هەڵبژاردنە و بە رووداوی راگەیاند: "هەندێک لە بەربژێرەکان پێش وادەی فەرمیی دەسپێکردنی بانگەشە، دەستیان بە بانگەشەکردن کردووە و لە میدیاکانیشەوە بانگەشەیان بۆ خۆیان کردووە، هەندێکیشیان پێش کاژێر 12:00ی شەوی دەستپێکردنی بانگەشە، هەندێکیان وێنە و پۆستەرەکانی خۆیانیان بڵاوکردەوە".
هەڕەشەی دیجیتاڵی و ئەلیکترۆنی بۆ سەر منداڵان، هەوڵدان بۆ بازرگانیکردن، بەکارهێنانیان بۆ کاری خراپ و چەند بابەتێکی دیکە، تەوەری کۆنفرانسی "پاراستنی منداڵ ئەرکی هەمووانە" بوون کە لە هەولێر بەڕێوەچوو.
کۆنسووڵی گشتیی چین راگەیاند، مەزەندە دەکرێت لە کۆتایی ئەم ساڵدا، بازرگانیی نێوان عێراق و چین بگاتە 55 ملیار دۆلار، گوتیشی هەوڵدەدەین پیسبوونی ژینگەی هەرێمی کوردستان کەم بکەینەوە، بۆ ئەمەش سێ پرۆژەیان تاوتوێ کردووە.
ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت، گۆرانیی 'باران بارانە'یە لەم کۆتایی هاوینە دا، بە دەنگی سینچۆل لیم، کۆنسووڵی گشتیی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان.
مامۆستا ئیسماعیل سووسەیی دوای ئازادبوونی لە زیندان، گەڕایەوە بۆ لای دوو هاوژین و منداڵەکانی و کەسوکاری، لە ماڵەکەی خۆی قسەی بۆ رووداو کرد، باسی دۆخی خۆی لە زیندان و رەوشی زیندانەکان و تەندروستیی خۆی کرد.
غەفوور بەکر، دانیشتووی گوندی تەرجان لە هەولێر بە رووداوی گوت "لەم ماوەیەی دواییدا رەوشەکە زۆر تێکچووبوو، بەتایبەت ئەم هاوینە، هەرکەس دەهات لە دەرەوەی دووکانەکە لەبەر دووکەڵ و بۆن نانی پێنەدەخورا، لە ژوورەش، موبەرەیدەکە هەوای دەرەوەی دەهێنایە ژوورەوە، بۆیە خەڵک بێزار ببوون، ئێمەش ناچار بووین دووکانەکەمان داخست."
بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، لیستی بەربژێرەکانی پێشکێشی کۆمیسیۆن دەکات و بۆ پەرلەمان 38 بەربژێری دەبێت.
لە گەلەری فرێمینگ لە هەولێر پێشانگەیەکی شێوەکاری کرایەوە، تێیدا 17 تابلۆ خرانەڕوو و دووبارە کەرستە بەکارهاتووەکان، بەکارهێنراونەتەوە.
مەدحەت بێخەو، هۆزانڤانی ناسراوی کورد، تەمەنی بووە 90 ساڵ و بۆ یادکردنەوەی ئەو رۆژە، هونەرمەندان لە ماڵەکەیدا سەردانیان کرد و گۆرانی و میوزیکیان پێشکێشکرد.
پێشتر کێبڕکێی هەموو پارت و لیستەکان لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر 100 کورسی بوو، کۆتاکانیش 11 کورسییان هەبوو، بەڵام ئێستا کێبڕکێی ئەوان بۆ 95 کورسییە و رکابەریی پێکهاتەکانیش لەسەر پێنج کورسییە.
دارستانەکانی هەرێمی کوردستان رووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بوونەتەوە، ساڵ لەدوای ساڵ ژمارەی دارەکان و رووبەری دارستانەکان کەمدەبنەوە.
لە سنووری گوندەکانی قەڵاتگە و سمایلاوا، ئاگر لە زەوی جووتیاران بەربووە. بەهۆی هەبوونی بایەکی بەهێزەوە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە ئەستەم بووە و گەنمێکی زۆری جووتیاران سووتاوە.
بەشێک لەوانەی ئالوودەی جگەرەکێشان بوون، تەمەنیان لەنێوان 10 بۆ 17 ساڵە، ئەوانیش بەشێکی بەرچاویان بە دزیی دایک و باوکیانەوە لەگەڵ هاوڕێکانیان جگەرە دەکێشن
بەشێکی بەرچاو لە دووکانەکانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر 100% سووتاون، بەشێوەیەک کە بەشێک لە دووکاندارەکان پارەی نێو قاسەکانیشیان بۆ دەرنەچووە
راوەستانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە کەمتر لە 40 رۆژی ماوە خەریکە کۆتایی دێت.
هونەرمەند هایە، نوێترین بەرهەمی بەشێوەی ماشۆپ بەرهەمهێناوە کە سێ گۆرانی فۆلکلۆری کوردی لەخۆدەگرێت و لە یەکێک لە مۆڵەکانی سلێمانی کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە.
باڵەخانەیەک لە گەڕەکی بێرکۆتی هەولێر کە لە ساڵی 2015ـەوە دروستکراوە، بە تەواونەکراوی جێهێڵدراوە و ئێستا بووەتە جێگەی بەخێوکردنی ئاژەڵ، نزیکەی 950 قوتابیش کە دەبوو لێی بخوێنن، لە دووریی 150 مەتر لە قوتابخانەیەکی لە پلاستیک دروستکراودا دەخوێنن.
بەرپرسێکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان تەقەی لێکرا لە نزیک ماڵەکەی خۆی لە هەولێر و حیزبەکەشی داوا دەکات بەزووی تەقەکەرەکان بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن.
هەرچەندە کۆمیسیۆن دوو جار وادەی تۆمارکردنی پارت و لایەنە سیاسییەکانی نوێکردەوە، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر قسەکەی سوور بوو، گڵۆپی سەوزی بۆ بەشداری خۆی و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکەش دانەگیرساند.
پەتاتەی قاچاخی ئێرانی بازاڕی پەتاتەی کوردستانی لە عەلوەکان لاواز کردووە. مام کامەران پێنج ساڵە سەرجەم زەوییەکانی کردووەتە پەتاتە، ئێستاش 40 رۆژ تێپەڕیوە بەسەر ئەو کاتەی کە دەبوو پەتاتە پێگەشتووەکانی هەڵبگرێتەوە و بیانفرۆشێت، بەڵام هێشتا پەتاتە پایزییەکانی لەژێر خاکدان، ئەوەش بەهۆی پارەنەکردن، لەگەڵ زۆربەی جووتیارەکانی بەردەڕەش پەتاتەکانیان هەڵنەگرتووەتەوە
هۆنۆر ماجیک ڤی 2، نوێترین مۆبایلی زیرەکی کۆمپانیاکەیە، لەسەر ئاستی عێراق بۆ یەکەم جارە لە هەولێر نمایشکرا. هەرچەندە مۆبایلەکە هێندەی دوو مۆبایلی ئاسایی دەبێت و شاشەی 7.92 ئینجە، بەڵام بە گوتەی نوێنەرانی کۆمپانیاکە، تەنکترین و بەهێزترین مۆبایلی کۆمپانیاکەیە.
دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە کاریگەریی خستووەتە سەر بازاڕ و خەڵک کەمتر شت دەکڕن. قەسابێک لە هەولێر بەهۆی گرانبوونی گۆشتەوە دەڵێت، "خۆم قەساب نەبوومایە، گۆشتم نەدەکڕی."
دووکاندارانی بازاڕی لەنگەی هەولێر، بەشێکیان بە پارەی خۆیان دەستیانکردووە بە نۆژەنکردنەوەی دووکانە سووتاوەکانیان و بەشێکی دیکەشیان چاوەڕێی هاوکاریی حکومەتن.
لە گوڵەخانە، لەسەر داوای محەممەدی حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، کۆبوونەوەی سەرکردایەتی ئەو حیزبە کرا و تێیدا، بڕیار لە دوورخستنەوەی عەبدوڵڵای حاجی مەحموود وەکو جێگری سەرۆک درا.
پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان، جێگری سەرۆکی پارتەکەیانی دوورخستەوە و بڕیاریدا بە لێسەندنەوەی سەرجەم دەسەڵات و موڵکەکانی.
ژمارەیەک لە نوێنەری پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان لە قەزای عەنکاوەی هەولێر دژی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵیی عێراق گردبوونەوە. کریستیان، تورکمان، ئەرمەن و سریان بەیەکەوە چوونە بەردەم کەنیسەی ماریوسف.
لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ ئۆتۆمبێل، کۆمپانیا چینییەکان تەنگیان بە کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێلی وڵاتانی دیکە هەڵچنیوە. ئەگەرچی دیزایینەکانیان تاڕادەیەک نزیکە لە ئۆتۆمبێلی کۆمپانیاکانی دیکە، بەڵام بەهۆی گونجاویی نرخ و شێوازی فرۆشتنەوە، بازاڕێکی باشیان هەیە.
لە هەولێر، ئەفسەرێکی زێرەڤانی بەڕێگەوە بوو بۆ ماڵ کاتێک هاوژینەکەی هەواڵی سووتانی ماڵەکەی پێگەیاند، تاوەکو بێتەوە و بیکوژێنێتەوە، بێ هەواڵ لەوەی ئەوە دەبێتە دوایین پەیوەندیان.
بەڕێوەبەری بەشی دەرمان لە دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئوردن رایدەگەیێنێت، تەکنەلۆژیای نوێ لە بواری پیشەسازیی دەرماندا بەکاردەهێندرێت و لە ئوردن یەک دەزگا سەلامەتی و کۆنتڕۆڵکردنی دەرمان دەپارێزێت.
کۆمپانیای ئاوا میدیکا لە دووبەی بەشداریی لە گەورەترین کۆنفرانسی دەرمان دەکات کە 130 کۆمپانیای جیهانیی دەرمان و چارەسەری پزیشکی تێیدا بەشدارن. ئاوا میدیکا، تاکە کۆمپانیای بەرهەمهێنانی دەرمانە کە لە هەرێمی کوردستانەوە بەشدارە. ئاوا میدیکا نموونەی سەدان جۆر دەرمانی لەگەڵ خۆی بردووە تاوەکو نیشانی کۆمپانیا هاوپیشەکانی خۆیانی بدەن.
دادگە بڕیاریدا بە لەسێدارەدان و قەرەبووکردنەوە بە 215 ملیۆن دینار
زیاتر لە پێنج کاژێرە کارەبای تەواوی سنووری ناحیەی خەلەکانی سەر بە قەزای دووکان بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە بڕاوە و هێشتا نەتوانراوە چاک بکرێتەوە.
لە گۆڕستانەکانی سلێمانی و هەرێمی کوردستان، بەکارهێنانی لاشەی ئاژەڵ بۆ سیحر و جادوو سەریهەڵداوە و خەریکە دەبێتە دیاردە. ماوەیەکی زۆر نییە پەیدابووە، ئەوەی دەبیندرێت بەشێوەی جیاواز پارچەی لەشی ئاژەڵ و باڵندە دەبرێنە گۆڕستانەکان، نووشتە و جادوو دەکرێتە لەشیانەوە و ژێرخاک دەخرێن.
ئەندامێکی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی CPTی ئەمریکی رایگەیاند، شەوی رابردوو فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانی گوندێکی قەزای ماوەتیان کردووە و بەهۆیەوە خانوویەک بەتەواوی خاپوور بووە
یانە و فێرگە ئەسپسوارییەکان لە سلێمانی لە زیادبووندان و رۆژ لەدوای رۆژیش گەنجان زیاتر روو لە فێرگەکان دەکەن تاوەکو خۆیان فێری ئەسپسواری بکەن
شەوی رابردوو ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاوکرایەوە، تێیدا ژمارەیەک دەروێش بە چەکەوە، سرووتی ئایینی دەڵێن و ئاهەنگ دەگێڕن. دیمەنەکان لەنێو تەکیەی تەریقەتی قادری کەسنەزانییە لە سلێمانی، جۆری نمایشەکە تا رادەیەک نامۆ بوو بە شارەکە.
زۆرینەی سەیرانگە و هۆتێل و شوێنە گەشتیارییەکانی سلێمانی بەهۆی کەمیی گەشتیارەوە تووشی زیان بوون و سلێمانی ساڵێکی بێ بازاڕی بۆ کەرتی گەشتوگوزار بەڕێکردووە
سەنتەری ژیانەوەی سلێمانی کە تێیدا لەڕێی بەکارهێنانی تیشکەوە چارەسەری نەخۆشانی شێرپەنجە دەکرێت، دوای پشکنینی کار و ئامێرەکانیان لەلایەن دامەزراوەیەکی گرنگی جیهانییەوە، بڕوانامەیەکی نێودەوڵەتییان وەرگرت.
خانمێکی گەنج لە سلێمانی دۆخی دارایی زۆر خراپە و دوای جیابوونەوەی لە هاوژینەکەی و مردنی دایک و باوکی، بە تەنیا لە خانوویەکی کرێ دەژی لە گەڕەکی بەکرەجۆی سلێمانی.
کەمتر لە 10 رۆژ ماوە بۆ کۆتاییهاتنی وەرزی یەکەمی خوێندن لە سنووری سلێمانی، بەو پێیەی لە کۆی 83 رۆژی ساڵنامەی خوێندن 73 رۆژ تێپەڕدەبێت و هێشتا زۆرینەی قوتابخانەکان نەکراونەتەوە
هونەرمەندی ناسراوی کورد، تاهیری خەلیلی، لە تەمەنی 67 ساڵی گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ دووشەممە، لە سلێمانی و هەموو ناوچەکانی بایکۆت، مامۆستایان بە رێژەیەکی زۆر رژانە سەر جادە و بەردەم پەروەردەکان، گوتیان بایکۆت ناوەستێنن تا ئەو کاتەی موچە راستەڕێ دەبێتەوە و داواکاریی چەند ساڵەیان بە یەکجاریی جێبەجێ دەکرێت.
پێنجەم ساڵە لە پایتەختی رۆشنبیریی هەرێمی کوردستان پێشانگەی نێودەوڵەتی بۆ کتێب ساز دەکرێت. 15 وڵاتی جیهان، لە پێشانگەکە کتێبەکانیان نمایش کردووە، ئەو کتێبانەی بە عەرەبی نوسراون و وەرگیڕدراون زۆرترین شوێنیان لە پێشانگەکەدا بۆخیان گرتووە.
خێزانێکی حەوت کەسی لە بازیان، شەش کەسیان نەخۆشیی دەروونی و دواکەوتنی ژیرییان هەیە. ئەو خێزانە لە دۆخێکی خراپدان و دایکی منداڵەکان دەڵێت، "سێ مانگە بەشەخۆراکی مانگانەمان نەهاتووە و لە دۆخێکی خراپداین."
فەرماندەی یەکەی پۆڵایینی سەر بە هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لەکاتی ئەرکدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و کەسوکارەکەی دەڵێن، "پێمان گوتراوە گولـلەی لەدەست دەرچووە،" بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە
بەشێک لە مامۆستایانی سنووری سلێمانی دوای رۆژێک لە وەرگرتنی مووچەکانیان بەردەوامن لە بایکۆتکردنی دەوام و هۆڵەکانی خوێندن، وەکو دەربڕینی ناڕەزایی و پاڵپشتیکردنی مامۆستایانی وانەبێژ
کامیلی حاجی عەلی و لایەنگرەکانی، لەگەڵ عیرفانی مەلا عەلی و لایەنگرەکانی، لەسەر داوای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە سلێمانی کۆنگرەی "دامەزراندن"یان بەست، ئەوەش بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی رابەری حیزب و هەڵبژاردنەوەی ئەنجوومەنی شوورا.
بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی دەڵێت، سەنتەرەکان کەمن، بەڵام هەوڵیان داوە ژمارەیەک سەنتەری دیکەش بکەنەوە.
دەزگای مێرگ بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی میوانداریی کەسوکاری ئۆتیزم و بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانی بۆ کۆنفرانسێک کرد دەربارەی گرفتی ئۆتیزمەکان و خێزانەکانیان. کۆنفرانسێکی لەو شێوەیەی تایبەت بە ئۆتیزم لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان یەکەمجارە بەڕێوەدەچێت
کار و چالاکییەکانی فێستیڤاڵی ئاوازی گەلان بە درووشمی 'میوزیک هەموومان لە سلێمانی کۆدەکاتەوە' بەردەوامە، فێستیڤاڵەکە تاوەکو چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و ژمارەیەک هونەرمەند و گرووپی هونەری لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و باکووری کوردستان تێیدا بەشدارن.
گوندێکی سنووری قەزای ماوەت بۆردوومان کرا و بەو هۆیەوە ئاگر کەوتووتەوە. قایمقامی ماوەت دەڵێت، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
چەمی سوورە قەڵات پێش چەند ساڵێک پڕ بوو لە ئاو، سەرچاوەی ئاوی دەیان گوندی قەزای ماوەتی شارباژێڕ بووە. مام سەڵاح، موختاری گوندەکە دەڵێت، ئێستا ئاوەکە ئەوەندە کەمی کردووە، زۆرینەی خەڵکی گوندەکانی ماوەت بە تانکەر ئاو دەکڕن
تەنیا لە ماوەی هەفتەیەکدا 10 هاونیشتمانیی سلێمانی، دوای ناردنی پشکنینەکانیان بۆ بەغداد، دەرکەوتووە کە تووشی پەتای کۆلێرا بوون. هۆکاری یەکەم بۆ تووشبوونەکە لای تەندروستیی سلێمانی، پیسبوونی سەرچاوە ئاوییەکان و بەکارهێنانی ئاوی نەشیاوە بۆ خواردنەوە
بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کێڵگەی کۆرمۆر بە مووشەک کراوەتە ئامانج و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە
یەکەمینجارە ژانەرێکی جیاوازی سینەما لە هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت، بۆیە خەڵکێکی زۆر کۆبوونەتەوە بۆ تەماشاکردن.
بێ بازاڕییەکی زۆر رووی لە دووکانی مریشکفرۆشەکان کردووە و هۆکارەکەی گرانبوونی نرخی مریشکە، بەهۆی مرداربوونی ملیۆنان مریشک لە پەلەوەرخانەکانی هەرێمی کوردستان.
لە سلێمانی نزیکەی 13 هەزار لەدایکبووی ساڵانی 2004 و 2005 ناوی خۆیان بەشێوەی بایۆمەتری تۆمارکردووە بۆ ئەوەی بتوانن دەنگ بدەن، لەم راپۆرتەی رووداودا دوو هاوڕێ کە تەمەنیان 18 و 19 ساڵە قسە دەکەن و دەڵێن هیوایان بەوەیە بە دەنگدان گۆڕانکاری دروست بکەن.
دیار نەوجەوانێکە لە سلێمانی، 17 ساڵە جووڵەی زۆر، هاوار و دەنگی بەرز، خۆ کۆنتڕۆڵنەکردن و سەرجەم نیشانەکانی دیکەی ئۆتیزمی هەیە. دایک و باوکی دەڵێن، بەهۆی دۆخی دیارەوە، ناتوانن بچنە هیچ جێگایەک و ژیانیان تەواو سەخت بووە.
بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگەی ملەی نەڵمە بە درۆن کراوەتە ئامانج و سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.
سەنتەرێکی حکومیی ئۆتیزم لە سلێمانی نەسریە (بودجەی بەردەستی) نییە و بەڕێوەبەرەکەی دەڵێت، بەو هۆیەوە ناتوانن تاکە ژەمێکی سادەش بۆ منداڵەکان، ئەگەر بسکویت و شەربەتێکیش بێت دابین بکەن
دوو برا کە بۆ سەیران چووبوونە سەیرانگەی دووکان، لەکاتی مەلەکردندا خنکان
ئێستا بەشە خۆراکی مانگانەی سەرجەم ئەم پێنج هەزار کەسە بڕاوە، چونکە ئێستا ئەوان وەکو خاوەن کۆمپانیا لە وەزارەتی بازرگانی عێراق تۆمارکراون.
شانۆیی 'بێتاوانی و سزا' دەبێتە نوێترین بەرهەمی کۆڕی شانۆی 'با' کە مساڵ پێشکێشی دەکات، دەقە شانۆییەکەی بەرهەمێکی بەختیار عەلی، نووسەر و رۆمانووسە.
محەممەد، دوو هاوژین و هەشت منداڵی لەدوابەجێماوە، ئەوان دەڵێن تەقەکەرەکان لەبەرچاوی ژن و منداڵەکان محەممەدیان کوشتووە.
کۆنترۆڵکردنی شێرپەنجە بۆ پزیشکانیش سەخت بووە، لە نەخۆشخانەی هیوا ژمارەی تەختەکان 60% لە پێویستی نەخۆشخانەکە کەمترە.
چاوان قادر یەکێکە لە دەرچووە یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە پۆلی 12 و کۆنمرەکەی 682ە، بەڵام لە رۆژی راگەیاندنی ئەنجامەکان لەلایەن وەزیری پەروەردەوە، نمرەکەی بە هەڵە خوێندراوەتەوە. لە ریزبەندیی وەزارەتی پەروەردە، چاوان توانیویەتی بە کۆنمرەی 682 ببێتە دووەمی بەشی وێژەیی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، بەڵام چاوان دەڵێت، ئەویش یەکەمە
لە سەیرانگەی کونەماسی لە شارباژێڕی سنووری پارێزگای سلێمانی لە چەمێکی بچووکدا و لە ماوەی کەمتر لە کاژێرێکدا دوو کەس خنکان
لەنزیک پردی سەرچنار لە سلێمانی شەڕ لەنێوان دوو هێزی ئەمنی دروستبوو، پەیامنێری رووداو دەڵێت، یەکێک لە هێزەکان ئۆتۆمبێلەکەی بە ئاراستەی پێچەوانە لە شەقامەکە رۆشتووە و هێزەکەی دیکە رێگریی لێکردووە، لەسەر ئەوەش لەنێوانیاندا بووەتە شەڕەتەقە
کاوە و فاتمە، هاوژینی یەکدین و نیڤشکانن، کاوە ئیفلیجیی پەلەکان و مێشکی هەیە، فاتمەش هەردوو دەست و لاقەکانی ئیفلیجن؛ ئەوان بۆ دابینکردنی بژێویی ژیانیان پشتیان بە مووچەیەکی مانگانە بەستووە، ئێستاش دەڵێن، مووچە وەرنەگرن ناتوانن بۆ جەژن نانیش ئامادە بکەن
کارزان نەسرەدین، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ بە رووداوی راگەیاند: "ئێمە لق و پۆپی دارەکانمان بەکارهێناوە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، بۆ ئەوەی بتوانین ئاگرەکە بکوژێنینەوە، هەروەها ئامێرێکی هەوا هەڵدەریشمان هەیە کە وەکو مۆلیدەیەک وایە و ئیشکەی ئەوەیە کە فوو دەکات لە ئاگرەکە، بەڵام لە هەموو سنووری چوارتا و سیرێ و سیوەیل و زەلان تەنها یەک دانەمان هەیە کە ئەویش بەهیچ شێوەیەک بەشی ئەو هەموو ئاگرە ناکات."
لە ماوەی شەش مانگدا 20 کرێکاری بیناسازی لە هەرێمی کوردستان لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە. کرێکارێک 14 ساڵ لەمەوبەر لە کارگەیەکدا لەکاتی کرێکاریدا سەتڵێکی ئاسن بەسەریدا کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە بە سەختی بریندار بووە، بەو هۆیەوە هەردوو لاقی لەکارکەوتوون
ئەوانەی لێرەن بلیتی شانۆگەری تۆ مەچۆ بۆ شەڕییان پێیە، هاتوون لە یەکەم رۆژی نمایشکردن بینەری ئەم شانۆگەرییە نوێیە بن.
بەشێک لەو شۆفێرانەی رێگەکە رێگەی کاری رۆژانەیانە دەڵێن: هەر کات بەم رێگایە هاتوچۆ دەکەین، بەهۆی کەمی هێماوە نازانین چۆن لەشەقامەکە بێ سزا تێپەڕبین.
پڕۆفیسۆر ئاکیرا تسونێکی لە یابانەوە 12250 کیلۆمەتری بڕیوە بۆ گەشتنە هەرێمی کوردستان تاوەکو کار لەسەر ناوچە شوێنەوارییەکانی گوندی چەرمۆ، یەکێک لە کۆنترین گوندەکانی شارستانیەتی مرۆڤایەتی، بکات
وەک عەقید بەختیار محەممەد دەڵێت، شۆفێری هەر ئۆتۆمبێلێک لە خێرایی 109 کیلۆمەتر بۆ هەر کاژێرێک لێبخوڕێت کامێرای خاڵ بۆ خاڵ سزای نادات، بەڵام لەوە زیاتر سزا دەدرێت.