رووداو دیجیتاڵ
لەنێو هاوینەهەوارەکەی خۆی لە مارا لاگۆی فلۆریدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ئاهەنگی تایبەت بە ساڵی نوێی 2025ـی گێڕا.
سەتان کەسایەتیی ناسراوی ئەمریکا بانگهێشتی ئاهەنگەکە کرابوون، لەنێویاندا ئیلۆن ماسک، خاوەنی کۆمپانیای تێسلا و دەوڵەمەندترین کەسی جیهان، لەگەڵ بەرپرسانی کابینەکەی ترەمپ، کە بڕیارە لەدوای پەسەندکردنیان لە کۆنگرێس، لە 20ـی ئەم مانگەوە دەستبەکار بن.
میدیاش بانگهێشتی ئاهەنگەکە کرا بوون و ترەمپ لە وەڵامی پرسیارەکانیان دا گوتی "2024 ساڵێکی باش بوو و کاری باشیش لە 2025 دا دەکەین؛ ئەمریکا دەگەڕێنینەوە؛ چیدیکە خەڵک رێز لە وڵاتەکەمان ناگرن، بەڵام لەمەولا ئەوان زۆر رێزمان لێ دەگرن."
گوتیشی "لە 5 هەفتەی رابردوودا پێشهات و پێشڕەویی زۆر کراوە نەوەک تەنیا لەنێو ئەمریکا بەڵکو لە جیهانیش دا، رووناکییەکی گەورە بەسەر هەموو جیهاندا هەیە و خەڵکێكی زۆر خۆشحاڵیش هەیە."
لە ئینستاگرامی رووداوەوە؛ سەمای ترەمپ و مەسک
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ