سەرۆکوەزیرانی ئوستراڵیا رۆژی 3ی ئایاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاریکرد

28-03-2025
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکوەزیرانی ئوستراڵیا رایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵاتەکەی و دۆزینەوەی دەرچەیەک، بڕیاری دا لە رۆژی 3ی ئایاری ئەم ساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمان بکرێت. 
 
رۆژی هەینی 28ی ئاداری 2025، ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆکوەزیرانی ئوستراڵیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "حکومەتەکەمان ویستوویەتی رووبەڕووی ئاستەنگییە جیهانییەکان بە رێگەی خۆی ببێتەوە، کە ئەویش بنیاتنانی داهاتوو و پاڵپشتیکردنی ئەو کەسانەیە کە لەژێر گوشارێکی بەرزی خەرجی ژیاندان". 
 
دەشڵێت، "بەهۆی ئەو بەهێزی و توانایەی خەڵکی وڵاتەکەمان پیشانیداوە، ئوستراڵیا بەرەوپێشتر چووە و لە رۆژی 3ی ئایاردا رێگەی خۆتان بۆ داهاتوو هەڵدەبژێرن". 
 
دوێنێ پێش راگەیاندنی رۆژی هەڵبژاردن ئەلبانیز لەگەڵ سام مۆستین، حاکمی گشتیی ئوستراڵیا کە هاوکات نوێنەرایەتی سەرۆکی وڵاتەکەی شا چارڵسی بەریتانیا دەکات، کۆبووەوە بۆ ئەوەی رێگەپێدانی دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی لێوەربگرێت. شا چارڵس پاشای ئوستراڵیاشە. 
 
پەرلەمانی ئوستراڵیا 151 کورسی هەیە و پێکهێنانی حکومەت پێویستی بە 76 کورسییە. بە گوێرەی دوایین راپرسی میدیای وڵاتەکە، لەم هەڵبژاردنەدا هاوپەیمانیی پارتی لیبڕاڵ و پارتی نیشتمانی ئوستراڵیا 73 کورسی، پارتی کار 66 کورسی، پارتی سەوز یەک کورسی و پارتەکانی دیکە و بەربژێرە سەربەخۆکانیش 10 کورسی دەبەنەوە. 
 
خەرجی ژیان و کرێی شوێنی مانەوە گەورەترین ئاڵەنگاری بەردەم پارتەکانن بۆ هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو، حکومەتێک کە بەبێ هاوپەیمانیەتی دوو پارت یان زیاتر ئەستەمە پێکبهێندرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

ترەمپ دەڵێت لەبارەی خۆبەربژێرکردنەوەی بۆ خولی سێیەمی سەرۆکایەتی 'گاڵتە ناکات'

بەپێی راپۆرتێکی کەناڵی ئێن بی سی نیووزی ئەمریکی، دۆناڵد ترەمپ بە دووری نازانێت خۆی بۆ خولی سێیەمی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەربژێربکاتەوە. پێشتر ترەمپ چەندین جار باسی لەوە ئەگەرە کردبوو.