prev
next
رووداو دیجیتاڵ
مارک رووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، ئەو 4 سەربازە ئەمریکیەی لە نزیک سنوورەکانی بێلارووس ونببوون، گیانیان لەدەستداوە. سوپای ئەمریکاش هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.
راگەیاندنی گیانلەدەستدانی ئەو سەربازانە لەلایەن مارک رووتەوە دوای ئەوە دێت؛ دوانیوەڕۆی دوێنێ سوپای لیتوانیا رایگەیاندبوو؛ گەڕان بە دوای ئەو چوار سەربازە ئەمریکییە بەردەوامە، کە لە نزیک سنوورەکانی بێلارووس ون ببوون.
بێلارووس بە هاوپەیمانێکی نزیکی رووسیا دادەندرێت.
سوپای ئەمریکاش گیانلەدەستدانی سەربازەکانی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، "سەربازەکان سەر بە کەتیبەی یەکی یەکەی سێیەمی پیادە بوون و لە کاتی رووداوەکەدا سەرقاڵی راهێنان بوون".
ئەمە بەبێ ئاشکراکردنی وردەکاری زیاتر لەبارەی رووداوەکە.
لیتوانیا، یەکێکە لە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ و یەکێتیی ئەورووپا، کە سوپای ئەمریکا نزیکەی هەزار سەربازی لە چەند بنکەیێکی ئەو وڵاتەدا هەیە.
لە دوای دەستپێکی جەنگی ئۆکراینا و رووسیا لە ساڵی 2022، ئامادەکاریی وڵاتانی ئەورووپا بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو زیادی کرد. بەشێکیان هێزە سەربازییەکانیان و راهێنانی هێزەکانیان زیادکرد، ئەمە جگە لە زیادکردنی خەرجی سەربازی.
وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا و ناتۆ، رووسیا بە گەورەترین مەترسی لەسەر داهاتوو و ئەمنیەتی وڵاتەکانیان دەزانن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ