یەکێتیی ئەورووپا سزاکانی لەسەر سووریا کەم دەکاتەوە

27-01-2025
زنار شینۆ
زنار شینۆ @ZinarShino
لەگەڵ کەمکردنەوەی سزاکان دا، یەکێتیی ئەورووپا هاوکاریی زیاتر پێشکەشی ئاوارەکانی سووریا دەکات
لەگەڵ کەمکردنەوەی سزاکان دا، یەکێتیی ئەورووپا هاوکاریی زیاتر پێشکەشی ئاوارەکانی سووریا دەکات
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ کۆمیسیاری ئەورووپا کۆبوونەوە و لەبارەی لابردنی سزاکانی سەر سووریاوە گفتوگۆیان کرد.
 
پرسیارم لە جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا کرد، ئایا بەنیازن سزاکانی سەر سووریا نەهێڵن، ئەگەر بەڵێ، چۆن؟ کایا کالاس گوتی، "چاوەڕێ دەکەین ئەمڕۆ بگەینە رێککەوتن بۆ ئەوەی پێکەوە نەخشەڕێگەیەک بۆ سووککردنی سزاکان ئامادە بکەین. روونە کە ئێمە هەنگاو بە هەنگاو دەڕۆین؛ بۆیە بە هەڵگرتنی هەندێ سزا دەستپێدەکەین".
 
حاجە لەحبیب، کۆمیسیاری یەکێتیی ئەورووپایە بۆ ئیدارەدانی قەیرانەکان و بە رەچەڵەک جەزائیرییە، وەزیری دەرەوەی بەلجیکاش بووە. لێم پرسی، پەیامی ئەحمەد شەرع چی بوو کە لە دیمەشق لەگەڵی کۆبوونەوە؟
 
حاجە لەحبیب گوتی، "پەیامەکە زۆر روونە، ئەو خوازیارە لەسەر بنەمای فرەلایەنی کار بکات. بەمنزیکانە کۆنگرەیەکی نیشتمانی رێکدەخات و هیواشی ئەوەیە کە کورد بەشێک بن لە کۆمەڵگەی مەدەنیی سووریا و وڵاتینامەی سووریایان هەبێت".
 
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و فەرەنسا بەناوی یەکێتیی ئەورووپا چووبوونە شام. لە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیام پرسی، پاش 50 رۆژ، لە دەسەڵاتی نوێی سووریا رازین؟
 
ئەنالێنا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گوتی، "من و هاوپیشە فەرەنسییەکەم بارۆ لە کاتی سەردانەکەمان بۆ سووریا ئەوەمان بە روونی گوتووە کە دەمانەوێ خەڵک دووبارە کارەبای هەبێت و بتوانێت گەشە بە ئابوورییەکەی بدات؛ ئێمە لەم بارەوە هاوکار دەبین. هاوکات بۆمان روونکردنەوە کە ئەمە پێویستی بە پڕۆسەیەکی سیاسی هەیە، یەکێتیی ئەورووپا پارە ناداتە سیستمێکی رادیکاڵ، ئیسلامی و تیرۆریست".
 
بەپێی قسەکانی خۆیان، لەگەڵ کەمکردنەوەی سزاکان دا، یەکێتیی ئەورووپا هاوکاریی زیاتر پێشکەشی ئاوارەکانی سووریا دەکات و هەماهەنگی حکومەتە نوێیەکە دەبێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 ئەم ساڵ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە 14ـی شوبات تاوەکو 16ـی هەمان مانگ بەڕێوەدەچێت

لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن باسی جەنگی ئۆکراینا ناکرێت

کۆنفرانسی میونشن یەکێکە لە گرنگترین کۆنفرانسەکانی ئاسایش لە جیهاندا و تێیدا سەرکردە و بەرپرسانی وڵاتان کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر پرسە هەستیارەکانی ئاسایشی جیهاندا دەکەن.