کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس بەڕێوەدەچێت

22-05-2022
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی ئایار، کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە شاری داڤۆسی سویسرا بە بەشداریی نزیکەی 2500 سەرکردە و کەسایەتیی بوارە جیاوازەکان بەڕێوەدەچێت و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش تێیدا بەشدار دەبێت.
 
بە گوێرەی ماڵپەڕی کۆڕبەندەکە، نزیکەی دوو هەزار و 500 سەرکردەی سیاسی و کەسایەتیی بازرگانی، مەدەنی، ئەکادیمی و میدیایی ئامادەی کۆڕبەندەکە دەبن. کۆڕبەندی ئەمساڵ لەژێر دروشمی "مێژوو لە خاڵی وەرچەرخاندا: سیاسەتەکانی حکومەت و ستراتیجەکانی بازرگانی" بەڕێوەدەچێت.
 
ئەمە یەکەمجارە لەدوای دەرکەوتنی کۆرۆنا، کۆنفرانسەکە بە شێوەی رووبەڕوو بەڕێوەبچێت و تاوەکو 26ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی شەممە لە داڤۆسەوە لە تویتێکدا رایگەیاند، "بۆ کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆسم بۆئەوەی تێڕوانینەکانمان لەبارەی رێگە نوێیەکانی بازرگانی، ئاسایشی خۆراک و وزە و پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکان، لەگەڵ کۆمەڵگەی سیاسی و بازرگانیدا هاوبەش بکەم."
 
بە گوێرەی کارنامەی کۆڕبەندەکە، رۆژی چوارشەممە 25ی ئایار، مەسرور بارزانی لە پانێڵی "بەرەوپێشبردنی سەرمایەداریی هاوبەشەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا" بەشدار دەبێت.
 
سەرەکیترین تەوەرەکانی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی ئەمساڵ لە داڤۆس ئەمانەن:
 
- شۆڕشی پیشەسازیی چوارەم
- جەختکردنەوە لە رەهەندی کۆمەڵایەتیی پرسە سیاسی و ژینگەییەکان
- تەکنەلۆجیای پێویست بۆ کەمکردنەوەی ئاستی دەردانی گازە گەرمکەرەکان بۆ سفر
- ئامادەیی جیهان بۆ کوتانی سەرتاسەری دژی کۆرۆنا
- ئاسایشی بژێوی و ژیان
- کەی کۆرۆنا کۆتایی دێت؟
- خۆڕاگریی کۆمپانیا و بازرگانییەکان لە بەرامبەر گۆڕانکارییە کتوپڕەکان
- دۆخی تەکنەلۆجیای زیرەک
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا