وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا: رووسیا مافی فەرمانکردن بە ناتۆی نییە

20-12-2021
دڵزار زوبێر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا سەردانی لیتوانیای کرد بۆ بەسەرکردنەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا و ناتۆ و سەردانی بنکەی سەربازیی روکلا دەکات. نزیکەی 550 سەربازی ئەڵمانی لە چوارچێوەی هێزەکانی ناتۆ لە بنکەی روکلای لیتوانیا جێگیر کراون.
 
کریستین لامبرێت، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا رایگەیاند، "پێویستە لەسەرمان ئەم بارودۆخە گرژە بە دیپلۆماسی و رێگەگرتن چارەسەر بکەین. دەبێت لەگەڵ یەکدی کۆببینەوە. ئەمەش واتای ئەوەیە کە ئەو پێشنیازانەی رووسیا خستوونیەتەڕوو تاوتوێ بکەین. ئەوەش شتێکی راستە و گرنگیشە، بەڵام نابێت رووسیا فەرمان بە ناتۆ و هاوبەشەکانی بکات کە چۆن خۆیان رێکبخەنەوە".
 
کالیننگراد، هەرێمێکی دابڕاوی رووسیایە و کەوتووەتە نێوان پۆڵەندا و لیتوانیا و دەریای بەلتیک. وەزیری بەرگریی لیتوانیا دەڵێت، ژمارەی ئەو هێزانەی رووسیا لە هەرێمی کالیننگراد جێگیری کردوون، 10 جار زیاترە لە ژمارەی ئەو هێزەی لە بنکەی سەربازیی روکلای هەن؛ دەشڵێت، نابێت رووسیا دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆی ئۆکراینادا بکات.
 
ئارڤیداس ئانوسۆسکاس، وەزیری بەرگریی لیتوانیا رایگەیاندووە، "ئۆکراینا دەبێت بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی بکرێت. لیتوانیاش بۆ ئەمە ئامادەیە، لەنێویشیاندا گواستنەوەی چەکی قورس بۆ ئۆکراینا. هەوڵی رووسیا پارچەکردنی ناتۆ، لاوازکردنی رۆژهەڵاتی ئەوروپا و سڕینەوەی تێوەگلانی ئەمریکایە لەم ناوچەیەدا".
 
رووسیا ترسی لە بەئەندامبوونی ئۆکراینا لە ناتۆ هەیە و داواش لە هاوپەیمانییە سەربازییەکە دەکات هیچ ئەندامێکی نوێ لە سنوورەکەی وەرنەگرێت.
 
ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەمریکا و ناتۆ رووسیا بەوە تۆمەتبار دەکەن کە نزیکەی 100 هەزار سەربازی بە درێژایی سنوورەکەی لەگەڵ ئۆکراینا بڵاوەپێکردووە و هۆشداری دەدەن لەوەی لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا ئۆکراینا داگیر دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 ھۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی لە کەمبۆدیا

شاندێکی پارتی لە کەمبۆدیایە

شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی پارتە سیاسییەکانی ئاسیا، لە کەمبۆدیایە. سەرۆکی شاندەکە دەڵێت، باسی لە پرسی نەتەوەی کورد، هەڵبژاردن، پێکەوەژیانی ئایینی و چەند پرسێکی دیکەیش کردووە.