لە ئەرزینجانی باکووری کوردستان 'ئاوی مزر' میوانی بەردەوامی خوانی بەربانگە

18-04-2023
کۆسار عوسمان @KassoOsman
خەڵک لە سەرچاوەی ئاوەکە، 'ئاوی مزر' دەبەنەوە
خەڵک لە سەرچاوەی ئاوەکە، 'ئاوی مزر' دەبەنەوە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەی ئاوێکی تایبەت لە پارێزگای ئەرزینجانی باکووری کوردستان هەیە کە بە ئاوی مزر ناسراوە. ئاوەکە کانزاییە و تامێکی تایبەتی هەیە، بەتایبەتی لە مانگی رەمەزاندا نۆرەی بۆ دەگیرێت.
 
موحەڕەم باڵ، موختاری گەڕەکی ئەرسەڤەنلەر دەڵێت، "ئاوی مزر نیعمەتێکی بێ هاوتایە لە مانگی رەمەزاندا. ئەمە درووشمی ئەرزینجانە."
 
ئەو هاونیشتمانییانەی ساڵانێکی تەمەنیان لەوێ بەسەربردووە، لە مانگی رەمەزاندا لەپێناو دەستخستنی ئەو ئاوە مزرە بۆ بەربانگکردنەوە، رێگەیەکی دوور دەبڕن.
 
ئۆنور ئوڵوچنار، هاونیشتمانی ئاماژە بەوە دەکات، "دەتوانم بڵێم منداڵیم لێرە تێپەڕی. ئەوکاتە بە پایسکیل دەهاتم بۆ ئاو، ئێستا بە ئۆتۆمبیل دێین. لە مانگی رەمەزاندا ئەگەر خوانی بەربانگ ئەم ئاوەی لەسەر نەبێت، ناتوانین."
 
ئەم ئاوە بە خێرایی قەرەبووی ئەو خوێیە دەکاتەوە کە جەستە لە رۆژانی رەمەزاندا بە درێژایی رۆژ لەدەستیداوە.
 
یوسف کڵچ، هاونیشتمانی ئاماژە بەوە دەکات، "[ئاوەکە] بۆ تەندروستی باشە، هەرس ئاسان دەکات. بەردی گورچیلە فڕێدەدات. تایبەتمەندییەکانی ئەمانەن. ئەمە دەستلێهەڵنەگیراوە، ئەوەی خواردوویەتیەوە دەزانێت. ئاوێکی شیفا بەخشە."
 
سەرچاوەی ئاوەکە 14 کیلۆمەتر لە ناوەندی ئەرزینجانەوە دوورە. بەهۆی بوونی ئاوە مزرەکەوە زۆر لە گەشتیارانیش رووی تێدەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.