ئەسەد و پووتین پاڵپشتیان بۆ یەکدی دووپاتکردەوە

16-03-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
لە کۆسکی کریملین، سەرۆکی رووسیا پێشوازیی لە سەرۆکی سووریا کرد، وێنە: Vladimir GERDO / SPUTNIK / AFP
لە کۆسکی کریملین، سەرۆکی رووسیا پێشوازیی لە سەرۆکی سووریا کرد، وێنە: Vladimir GERDO / SPUTNIK / AFP
نیشانەکردن سووریا ئەسەد بەشار ئەسەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی سووریا چووە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، ئەو وڵاتەی بە گەورەترین هاوپەیمانی دادەنرێت. بەشار ئەسەد سوپاسی سەرۆکی رووسیای کرد لەو پاڵپشتیەی پێگەکەی پاراست. 
 
بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا گوتی "دەمەوێت ستایشی گەلی سووریا بە تۆ و حکومەتی رووسیا بگەیێنم، بۆ ئەو هەڵوێستە نەگۆڕەی بەرامبەر جەنگی سووریا هەتانبوو. ئەو هەڵوێستەش لەسەر بنەمای رێزگرتن لە سەروەریی خاکی کۆماری عەرەبی سووری و سەروەریی دەوڵەتەکە و سەرکۆنەکردنی تیرۆریزم و رەتکردنەوەی بوونی هێزی بیانی لەسەر خاکەکەی، بوو".
 
رووسیا شان بەشانی ئێران کە بە پاڵپشتیکاری سەرەکیی ئەسەد دادەنرێت، لە جەنگە دوانزدە ساڵەکەی سووریا و لەساڵی 2015ـدا هێزی رەوانەی سووریا کرد بۆ پاراستنی بەشار ئەسەد لە رووبەڕووبوونەوەی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا. 
 
رووسیا بنکەی سەربازی و هێزی دەریایی لە سووریا هەیە. 
 
ڤلادمێیر پووتین، سەرۆکی رووسیا گوتی "خەڵکی سووریا رووبەڕووی پرسێکی جیدی دیکە بوونەوە کە کارەساتی بوومەلەرزەکە بوو، ئەوەش دۆخەکەی ئەوەندەی دیکە خراپتر کرد. ئێمە وەکو هاوپەیمانتان هەوڵمانداوە پاڵپشتیتان بکەین و هەمیشەش لە پەیوەندیداین و پەیوەندییەکانیشمان بەردەوام لە گەشەکردندان".
 
سەردانی ئەسەد بۆ رووسیا هاوکات بوو لەگەڵ یادی 12 ساڵەی سەرهەڵدانی قەیرانی سووریا کە بەهۆیەوە تائێستا زیاتر لە 300 هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە 13 ملیۆنی کەسیش ئاوارە یان پەنابەر بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماتیو میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا.

ئەمریکا: پێویستە حیزبوڵڵا کۆتایی بە هێرشە تیرۆرستییەکانی بۆ سەر ئیسرائیل بێنێت

دوای تەقینەوەی هەزاران پەیجەر و بێتەل لە لوبنان کە بووە هۆی کوژرانی لانیکەم 37 کەس و برینداربوونی هەزارانی دیکە، حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی ئەمڕۆ لە گوتارێکی تەلەڤزیۆنیدا گوتی: "تا ئەو کاتەی دووژمنکاریی سەر غەززە دەوەستێت،" لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوام دەبن.