کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی لە دادگەی دادی نێودەوڵەتی تاوتوێکرا

20-09-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆنفرانسێک لە دادگەی دادی نێودەوڵەتی لە هۆڵەندا تایبەت بە تاوانەکانی داعش بەڕێوەچوو؛ تێیدا رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتارێکی پێشکێش کرد و باسی لە کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی کرد.
 
کۆنفرانسەکە ئەمڕۆ هەینی لە دادگەی دادی نێودەوڵەتی لە لاهای لەژێر ناونیشانی (رێگەی دادپەروەری؛ مامەڵەکردن لەگەڵ ئاڵنگاری و لێپرسینەوە لە تاوانەکانی داعش و رۆڵی هۆڵەندا) بەڕێوەچوو، تێیدا شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداربوو.
 
دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان کە گوتاری هەرێمی کوردستانی خوێندەوە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، پاڵپشتیکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هێنانەدیی دادپەروەری بۆ قوربانیانی دەستی داعش گرنگە و لەو چوارچێوەیەدا بەشدارییان لە کۆنفرانسیەکە کردووە.
 
لە گوتارەکەیدا رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان گوتی، "لێرەین لە کۆشکی ئاشتی لە لاهای بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چارەسەری بابەتێکی چارەنووسساز، ئەویش داهاتووی کۆمەڵگەی ئێزیدییە. لەم کۆبوونەوەیەماندا سەرنجمان لەسەر کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی جینۆسایدە لەسەر ئێزیدییەکان، هەروەها دۆزینەوەی ستراتیژییەتەکانی فەراهەمکردنی دادپەروەری و بەهێزکردنی سیستمی پشتیوانی."
 
دیندار زێباری ئاماژەی بەو وڵاتانە کرد کە کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدییان وەکو جینۆساید ناساندووە و گوتی، هەریەکە لە هۆڵەندا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، ئەمریکا، کەنەدا، فەرەنسا، بەلجیکا و ئەرمینیا تاوانەکەیان وەکو جینۆساید ناساندووە.
 
وەکو دیندار زێباری ئاماژەی پێدا، "ئێزیدییەکان میراتێکی دەوڵەمەندی کولتووری و ئاینییان هەیە، ناساندنی ئەو ئازار و کارەساتەی بەسەریاندا هاتووە بە جینۆساید نزیکمان دەکاتەوە لە گەیشتن بە ئامانج، بەڵام لە گەشتەکەمان بەرەو دادپەروەری و بووژاندنەوەی هێشتا رێگەیەکی درێژمان لەپێشە."
 
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان ئەوەشی خستەڕوو، "حکومەتی هەرێمی کوردستان هێزێکی چالاک بووە و هەنگاوی گرنگی ناوە لەم بوارەدا، دەستپێشخەرییەکانی وەکو رەشنووسی پڕۆژە یاسای دادگەیەکی تایبەتمەند لە هەرێمی کوردستان بۆ لێپێچینەوە لە تاوانە نێودەوڵەتییەکان ئامادەکردووە."
 
دیندار زێباری لە گوتارەکەیدا باسی لەوە کرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان "بەردەوام هاوکاربووە لە پڕۆگرامەکانییدا وەک هاریکاری دەروونی، راوێژکاری یاسایی، قەرەبووکردنەوەی دارایی و دامەزراندنی دامەزراوە تایبەتمەندەکان لەو بوارانەدا.
 
لە هێرشی داعشدا کە 3ی ئابی 2014 بەڕێوەچوو، 11 هەزار و 417 کوردی ئێزدی رفێندران؛ نزیکەی 5000یان کۆمەڵکوژ کران،  3579 کەسیان رزگار کراون و ئەوانی دیکەش تاوەکو ئەمڕۆ بێسەروشوێنن.
 
لە تێکشکانی داعشدا هەرێمی کوردستان رۆڵی کاریگەری هەبوو. لەو شەڕەدا هەزار و 814 پێشمەرگە شەهید بوون 10 هەزار و 725 پێشمەرگەش بریندار بوون، هەروەها تاوەکو ئەمڕۆش 44 پێشمەرگە بێسەروشوێنن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا. وێنە: AFP

ترەمپ دەڵێت ئەگەر بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازادنەکرێن، حەماس 'بە دۆزەخ باجەکەی دەدات'

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا هەڕەشەی تووند لە حەماسی فەلەستینی دەکات و داوای لێدەکات، پێش رۆژی سوێندخواردنی کە دەکاتە 20ی کانوونی دووەمی 2025، بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد بکات ئەگەرنا، "بە دۆزەخ باجەکەی دەدەن."