نێچیرڤان بارزانی: پێكەوە دەتوانین رووبەڕووی گۆڕانی ئاووهەوا ببینەوە

دوێنێ کاژێر 01:11
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

نێچیرڤان بارزانی لە باکووی پایتەختی ئازەربایجانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێكەوە دەتوانین رووبەڕووی گۆڕانی ئاووهەوا ببینەوە و هەسارەیەكی تەندروستتر بۆ نەوەكانی داهاتوو جێ بهێڵین.
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەڕەی فەرمیی خۆی لە فەیسبووک و ئێکس نووسیویەتی: "خۆشحاڵم كە لە كۆنفرانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گۆڕانی ئاووهەوا لە باكو بەشداری دەكەم. ئەم كۆبوونەوە ساڵانەیە دەرفەتێكی گرنگە بۆ ئەوەی بەرەو داهاتوویەكی سەقامگیرتر هەنگاوی كاریگەر بنێین. پێكەوە دەتوانین رووبەڕووی گۆڕانی ئاووهەوا ببینەوە و هەسارەیەكی تەندروستتر بۆ نەوەكانی داهاتوو جێ بهێڵین."
 
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی گۆڕانی کەشوهەوا لە باکووی پایتەختی ئازەربایجان. 
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجانەوە پێشوازیی لێکرا. 
 
هەر لە پەراوێزی کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا دیداری لەگەڵ سەرکردە دیارەکانی جیهان هەبوو. 
 
بەشێک لەو سەرکردە دیارانەی نێچیرڤان بارزانی دیداری لەگەڵیان دا هەبوو بریتین لە: کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا؛ تۆنی بلێر، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا؛ ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان؛ محەممەد بن زاید ئال نهەیان، سەرۆکی ئیمارات؛ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق؛ رەجەب تەیب ئەردۆغان؛ جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ؛ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و چەندین سەرکردەی دیکە. 
 
 
رۆژی دووشەممە، 11ـی ئەم مانگە کۆنفڕانسەکە دەستیپێکردووە و تاوەکو 22ـی مانگ بەردەوام دەبێت؛ چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکی هەرێمی کوردستان تاوەکو 15ـی مانگ لەوێ بێت.
 
 
 

 

.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە