رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی رۆژی شەممە 10-09-2022، سێ تەقینەوەی گەورەی یەک لە دوای یەک لە کابوولی پایتەختی ئەفغانستان روویاندا.
میدیای ئەفغانستان رایگەیاند، زیانی ماددی و گیانیی تەقینەوەکان دیارنییە و هێشتا بەرپرسانی تاڵیبان هیچ راگەیێندراوێکیان لەسەری نەبووە.
بەگوێرەی میدیای ئەفغانستان، یەکێک لە تەقینەوەکان بەهۆی بۆمبێکی چێندراوەوە بووە لەسەر رێگەیەکی سەرەکی. هەروەها پشتڕاستیشیکردەوە کە دوو تەقینەوەی دیکەش پایتەختی ئەفغانستانیان هەژاندووە.
هاوکات، هەر لە کابوول، بە گوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان، هێلیکۆپتەرێک تێكشکاوە و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ