راڤێن بناسە؛ ئەو رۆبۆتەی هاوشێوەی باڵندە دەفڕێت و رێدەکات

05-12-2024
رۆبۆتی راڤێن
رۆبۆتی راڤێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لێکۆڵەران رۆبۆتێکیان دروستکردووە کە دەتوانێت لە سەر زەوی هاوشێوەی باڵندە رێبکات، بەهەمان شێوە لە ئاسمانیشدا وەک باڵندە بفڕێت.
 
رۆبۆتەکە ناونراوە راڤێن، لەلایەن پەیمانگەی تەکنۆلۆجیای فیدراڵی لە لۆزانی سویسرا دروستکراوە.
 
راڤێن، دوو قاچ و دوو باڵ و کلکیشی هەیە؛ لە شێوەدا بە تەواوەتی لە باڵندە دەچێت.
 
ئەو زانایانەی دروستیانکردووە، دەڵێن ئەگەر رۆبۆتەکە لە بە قەبارەیەکی گەورەتر دروستبکرێت، دەکرێ بەکاربهێنرێت و بنێردرێتە ئەو شوێنە دووردەستانەی مرۆڤ بەئاسانی پێیان ناگات.
 
بەپێی ئەنجامی ئەو تاقیکردنەوانەی کراون؛ شێوازی فڕینی باڵندە کە لە رۆبۆتی راڤێن لاسایی دەکرێتەوە، وزەیەکی کەمتری پێویستە بەراورد بەو رۆبۆتە شێوە باڵندەییانەی دیکە کە پەروانەیان هەیە و بە بزووێنەری جیاواز کاردەکەن.
 
راڤێن بە کۆمەڵێک هەستەوەر بەستراوەتەوە، کە دەتوانێت بە شێوازی ئۆتۆماتیک و خۆڕسک لە هەر شوێنێک پێویست بوو بفڕێت، باز بدات، یان لەسەر زەوی رێ بکات.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند کۆچبەرێک لە نۆکەندی ئینگلیز. وێنە: ئەرشیڤ

کۆچبەرێکی سووریایی لە نۆکەندی ئینگلیز گیانی لەدەستدا

بەرپرسانی فەرەنسی رایانگەیاند، کۆچبەرێکی سووریایی لەکاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە بەریتانیا لە نۆکەندی ئینگلیز گیانی لەدەستداوە، ئەمەش دوای ئەوەی بەلەمە بچووکەکەیان کون دەبێت، ئاو دەچێتە نێو بەلەمەکە و دواتر ژێرئاو دەکەوێت