ئەڵمانیا دەیەوێت مافی پەنابەری لەوانە وەربگرێتەوە کە سووکایەتی بە ئیسرائیل دەکەن

04-04-2025
رووداو @Rudawkurdish
ئاڵای ئەڵمانیا
ئاڵای ئەڵمانیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەڵمانیا دەیەوێت وڵاتینامە (یان پاسپۆرتی ئەڵمانی) لەوانە وەربگرێتەوە کە وڵاتینامەیەکی دیکەشیان هەیە و سووکایەتی بە ئیسرائیل و جووەکان دەکەن. هەروەها سێ هاووڵاتیی ئەورووپی و ئەمریکییەک دیپۆرت دەکاتەوە، کە بە گوتەی کاربەدەستان لە بەرلین پشتیوانیی غەززە و حەماسیان کردووە.
 
حکومەتی داهاتووی ئەڵمانیا لەوە دەکۆڵێتەوە کە چ رێگەیەکی دەستووری هەیە بۆ سەندنەوەی وڵاتینامە لەوانەی پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن، یان تووندئاژۆن یانیش دژە سامین (واتە دژی ئیسرائیل و جووەکانن). ئەمە لە بەڵگەنامەیەکدا دەردەکەوێت کە وەکو کاخەزی دانوستاندن لەنێوان هەردوو پارتی (یەکێتیی کریستیانەکان) و سۆسیال دیموکراتەکاندا هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
 
لەو بەڵگەنامەدا باسی ئەوە کراوە، چۆن وڵاتینامە لەوانە وەربگیرێتەوە کە وڵاتینامەیەکی دیکەیان هەیە و سیستمی ئازاد و دیموکراسییانەی ئەڵمانیا دەخەنە مەترسییەوە.
 
لەلایەکی دیکەوە بڕیار دراوە 4 کەس کە لە بەرلین بەشدارییان لە خۆپێشاندانەکانی پشتیوانی لە غەززە کردووە، بە تۆمەتی دژەسامی بوون دیپۆرت بکرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان.
 
ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە، 3 لەوانە هاووڵاتیی یەکێتیی ئەورووپان و لەنێو ئەو یەکێتییەشدا سنوور لەنێوان وڵاتانی ئەندامدا نییە و لەڕووی یاساییەوە دیار نییە چۆن دیپۆرتکردنەوەکە رێگەپێدراوە؛ کەسی چوارەمیش ئەمریکییە.
 
ئەوانەی رەخنەیان لە بڕیارەکە هەیە دەڵێن، ئەوە دووبارەکردنەوەی کەیسی هاوشێوەیە لە ئەمریکا، کە ویستیان کەسێک لەسەر بەشداری لە خۆپێشاندانێکی پشتیوانی لە غەززە دیپۆرت بکەنەوە، بەڵام دادوەرێک جێبەجێکردنی بڕیارەکەی راگرتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای یەکێتیی ئەورووپا

وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا سزادانی مۆسکۆ تاوتوێ دەکەن

ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا کۆدەبنەوە، مەبەستەکە سەپاندنی سزای نوێیە بەسەر رووسیادا، هەروەها رێکاری زیاتر تاوەکو گەرەنتیی پاراستنی ئاسایشی ئۆکراینا بکەن، کە یەکێک لەوانەش ئەگەری پێکهێنانی هێزێکی چاودێریی ئەورووپییە لە ئۆکراینا