ترەمپ: سەرپۆش لە ماسک باشترە بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا

02-04-2020
کۆشش بێستانسووری
نیشانەکردن ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ سەرپۆش
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

سەرۆکی ئەمریکا لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا ئاماژەی بەوە کرد، لە ئەگەری کەمبوونەوەی ماسک، بەمەبەستی خۆپارێزی دەتوانرێت سەرپۆش و ملپێچ بەکاربهێنرێن و دەشڵێ "سەرپۆش و ملپێچ لە ماسک باشترن بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا".
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەوبارەیەوە رایگەیاند "خەڵکێکی زۆر سەرپۆش و ملپێچیان هەیە، دەتوانن سەرپۆش و ملپێچ بەکاربێنن، زۆر باشن، دەتوانن لەجیاتی بەکارهێنانی ماسک بەکاریان بهێنن، دەتوانن شتی دیکەش بەکاربێنن بۆ داپۆشینی رووخسارتان. لانیکەم ئەم بیرۆکەیە بۆ ماوەیەک خراپ نابێت".
 
سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاندووە "ئەوەی دەیبینم ئەوەیە کە خەڵکانێک لێرە سەرپۆش و ملپێچ بەکاردەهێنن، لەڕاستیدا منیش دڵنیام سەرپۆش و ملپێچ باشترن".
 
سەنتەری کۆنترۆڵکردن و رێگریکردن لە نەخۆشییەکان بەکارهێنانی سەرپۆش و ملپێچی بە دوایین رێگەی خۆپارێزی ناوبردووە لە ئەگەری کەمبوونەوەی هۆکارەکانی خۆپارێزی.
 
لە ئەمریکا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خێرایە، تاوەکو ئێستا 226 هەزار و 141 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 10 هەزار و 265 کەس چاکبوونەتەوە و پێنج هەزار و 307 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا. وێنە: Kevin Dietsch / AFP

ترەمپ بۆ جووەکان: کامالا هەڵبژاردن بباتەوە، ئیسرائیل لە دوو ساڵی داهاتوودا نامێنێت

دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەڵێت، ئەگەر لە هەڵبژاردنی ئەم ساڵی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا براوە نەبێت، ئیسرائیل لە دوو ساڵی داهاتوودا نامێنێت