ئەم هەفتە زیاتر لە 1000 کۆچبەر بە نۆکەندی ئینگلیزدا چوونەتە بەریتانیا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
چەند کۆچبەرێک لە نۆکەندی ئینگلیزەوە هەوڵی چوونە نێو خاکی بەریتانیا دەدەن. وێنە: ئەرشیڤ
چەند کۆچبەرێک لە نۆکەندی ئینگلیزەوە هەوڵی چوونە نێو خاکی بەریتانیا دەدەن. وێنە: ئەرشیڤ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەرچەندە 8 کەس خنکان و کوردیشیان لەنێودا بوون، بەڵام هەرواش ئەم هەفتەیە زۆرتر لە 1000 کۆچبەر لە فەرەنساوە بە نۆکەندی ئینگلیزدا بە بەلەمی بچووک پەڕیونەتەوە بەریتانیا. وەزیرێکی حکومەتی بەریتانیا دەڵێت، فەرەنسا هاوکاریی تەواویان دەکات لە رێگەگرتن لە پەڕینەوەی کۆچبەران، بەڵام ئیشەکە قورسە.
 
لە رۆژی شەممەی رابردووەوە تاوەکو چوارشەممە 1118 کۆچبەر بە بەلەمی بچووک خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا. بەشێکی دیکەش سەرکەوتوو نەبوون و 8 کەس لەو رێگەیەدا خنکاون.
 
یەکێک لەوانەی خنکا، ئەو گەنجەی خەڵکی دەربەندیخان بوو، کە باوکی لە کالێ بە چاوی پڕ فرمێسکەوە چیرۆکەکەی بۆ زنار شینۆ، پەیامنێری رووداو گێڕایەوە.
 
دەیم ئەنگێلا ئیگڵ، وەزیری ئاسایشی سنوورەکانی بەریتانیا رایگەیاندووە، فەرەنسا هاریکارییەکی باشی بەریتانیا دەکات بۆ رێگەگرتن لە پەڕینەوەی کۆچبەران.
 
لەلایەن رۆژنامەڤانانی بەریتانییەوە پرسیاری ئەوە لە وەزیری ئاسایشی سنوورەکانی بەریتانیا کرا، "بۆچی کاتێک کۆچبەران دەگەنە بەریتانیا، سواری بەلەمە بچووکەکانیان ناکرێنەوە و نایاننێرنەوە فەرەنسا؟" لە وەڵامدا ئیگڵ گوتوویەتی، حکومەتەکەی ناتوانێت ئەمە بکات، چونکە کوالێتیی بەلەمەکان هێندە خراپە، کە وادەکات کۆچبەری زۆر لە رێگەی گەڕانەوەدا گیان لەدەست بدەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی دادگەی دادی نێودەوڵەتی لە هۆڵەندا

کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی لە دادگەی دادی نێودەوڵەتی تاوتوێکرا

کۆنفرانسێک لە دادگەی دادی نێودەوڵەتی لە هۆڵەندا تایبەت بە تاوانەکانی داعش بەڕێوەچوو؛ تێیدا رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتارێکی پێشکێش کرد و باسی لە کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی کرد