دۆناڵد ترەمپ: تایلەر سویفت باجی پشتگیرکردنی بۆ کامالا هاریس دەدات

12-09-2024
پەسار فایەق
نیشانەکردن تایلەر سویفت دۆناڵد ترەمپ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە دوای ئەوەی تایلەر سویفت، گۆرانیبێژی ئەمریکی پاڵپشتی خۆی بۆ کامالا هاریس دەربڕی، دۆناڵد ترەمپ، رایگەیاند، ئەو لە هەوادارانی تایلەر سویفت، ئەستێرەی پۆپ نەبووە. گوتیشی ئەو گۆرانیبێژە "باجێکی زۆر گران لە بازاڕدا دەدات".
 
ترەمپ، لە هەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ فۆکس نیوز، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "تایلەر سویفت کەسایەتییەکی زۆر لیبرالییە، وەک دیارە بەردەوام پاڵپشتی لە دیموکراتەکان دەکات".
 
دوای بەڕێوەچوونی دیبەتی دۆناڵد ترەمپ و کامالا هاریس، لە شاری فیلادێلفیای ئەمریکا، تایلەر سویفت، گۆرانیبێژی ئەمریکی، پاڵپشتی خۆی بۆ هاریس راگەیاند.
 
ئەو هونەرمەندە جیهانییە، دوای تەواوبوونی دیبەیتەکە، پۆستێکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستگرام کردووە، تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە کردبوو، لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی 2024 دەنگ بە کامالا هاریس و تیم والز، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەدات.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو دەنگ بە هاریس دەدات، چونکە ئەو لە پێناو ماف و پرسەکان هەوڵدەدات، بە بڕوای ئەو، هاریس پێویستیی بە جەنگاوەرێکە پاڵپشتی بکات.
 
سویفت لەو بڕوایەدایە کە هاریس سەرکردەیەکی لێهاتوو و جێگیرە. گوتیشی، لە ژێر سەرکردایەتی ئەودا، دەتوانن زۆر دەستکەوت لە وڵاتەکەیاندا بەدەستبێنن.
 
بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 11ـی ئەیلوولی 2024 (بە کاتی هەولێر)، دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان و کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە هۆڵی ناوەندی دەستووریی نیشتمانی لە شاری فیلادێلفیا لە ویلایەتی پێنسلڤانیا رووبەڕووی یەکدی بوونەوە. 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پێشانگەی یەحیا ئیبراهیم ئەربیلی لە هەولێر

خۆشنووسێکی کورد تابلۆکانی بە ئەڵماس و زێڕ دەنەخشێنێت

خۆشنووس یەحیا ئیبراهیم ئەربیلی، لە پێشانگەیەکی خۆشنووسیدا، تابلۆکانی بە ئەڵماس، زێڕ و زیو دەنەخشێنێت و دەیەوێت پێشانگەکە بباتە وڵاتانی کەنداو.