رووداو دیجیتاڵ
ئیاگۆ ئاسپاس، بانگهێشتی لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەی سێلتاڤیگۆوە بکەن.
ئیاگۆ ئاسپاس، هێرشبەری یانەی سێلتاڤیگۆ رایگەیاند، پێمباشە تیپەکەی پێش وادەی گواستنەوەی مانگی یەک گرێبەست لەگەڵ لیۆنێل مێسی هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان و کریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یانەی نەسڕی سعودی بکات.
هێرشبەرەکەی سێلتاڤیگۆ لە هەڤپەیڤینێکی رۆژنامەڤانیدا، سەبارەت بە هیواکانی یانەکەی لە مێرکاتۆی زستانەدا قسەی کرد و هیوایەکی سەیری هەبوو.
ئەمشەو کاژێر 00:00 دەرگای بازاڕی گواستنەوەی زستانە دادەخرێت و زۆر لە یانەکان هەوڵەکانیان خێراتر دەکەن بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکانیان.
یانەی سێلتاڤیگۆ یەکێکە لەو یانانەی هێشتا لە بازاڕدایە و بەدوای یاریزانی بەهێزدا دەگەڕێت.
یاریزانە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر بەدەست ئەو بێت، هەوڵدەدات ئەو دوو ئەستێرەیە بهێنێتە ئیستادیۆ ڤالیدۆس.
ئاسپاس دەڵێت "دەزانم کە یاریزانێکی دیکە دێنین بەر لەوەی ماوەی گواستنەوەکان تەواو ببێت، بە گەرمی پێشوازی لێدەکەین"..
ئاماژەی بەوەشکرد، باشە دەبێت هەوڵبدەین وەک خۆمان بەردەوام بین، هەموومان پێکەوەین و ئەم دۆخە بەرەو پێشەوە دەبەین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ