ڤیدیۆ؛ بەرەو 1000 گۆڵ.. کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەردەوامە لە گۆڵکردن

30-11-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
Photo by Fayez NURELDINE / AFP
Photo by Fayez NURELDINE / AFP
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ یانەی نەسڕ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، سەرکردایەتی یانەی نەسڕی کرد بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی دیکە لە خولی سعودیدا و لە یانەی زەمکیان بردەوە.
 
لە دەستپێکی رکابەرییەکانی گەڕی 12ـی خولەکە، نەسڕ لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا بەرامبەر زەمک یارییکرد و یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە.
 
دوای تەنیا 16 خولەک یارییکردن، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەلێدانی سزا گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد و یانەی نەسڕی پێشخست.
 
دوای ئەوە یاریزانانی خاوەن یاریگە چەند هەلێکی ئاسانیان بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر لەدەستدا.
 
لە خولەکی 56 عەبدولقەدیر بەدرانی، لە یانەی زەمک بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
 
خولەکی 79 کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گۆڵی دووەمی خۆی و نەسڕی لە یارییەکەدا تۆمارکرد، نەسڕ یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە و لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکە بووە خاوەنی 25 خاڵ.
 
دوای یارییەکە کریستیانۆ رۆناڵدۆ گوتی، بردنەوەی سێ خاڵ و دوو گۆڵ، دەمەوێت ئەمە بەردەوام بێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە