لویس سوارێز ئۆرۆگوای به‌ دۆڕان دا

30-06-2019
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن پێرۆ كۆپا ئه‌مریكا ئۆرۆگوای
A+ A-

رووداو – هه‌ولێر

هه‌ڵبژارده‌ی پێرۆ وه‌كو دواهه‌ڵبژارده‌ خۆی گه‌یانده‌ قۆناخی پێشكۆتایی كۆپا ئه‌مریكا، دوای ئه‌وه‌ی به‌ زه‌حمه‌ت له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای برده‌وه‌.

له‌ دوایاریی قۆناخی هه‌شتی كۆپا ئه‌مریكا دا، شه‌وی رابردوو هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای و پێرۆ به‌یه‌كگه‌یشتن و له‌ ئه‌نجامدا پێرۆ به‌ زه‌حمه‌ت و به‌ لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی 5-4 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كاتی ئاسایی یارییه‌كه‌ به‌بێ گۆڵ كۆتاییهات.

 

له‌ لێدانه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كاندا لویس سوارێز ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای و یانه‌ی بارسێلۆنا، لێدانه‌كه‌ی خۆی گۆڵ نه‌كرد و به‌مه‌ش تیپه‌كه‌ی به‌ جیاوازی یه‌ك لێدان یارییه‌كه‌ی دۆڕاند و ماڵئاوایی كرد.

هه‌ڵبژارده‌ی پێرۆ گه‌یشته‌ قۆناخی هه‌شت و له‌وێشدا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی چیلی یاریی ده‌كات.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە