رووداو دیجیتاڵ
مەسعود ئۆزێل و ئامینە گولشە. دەبنە خاوەنی منداڵی دووەم، دوای ئەوەی هاوژینەکەی ئۆزیل رایگەیاند کە دووگیانە.
ئامینە ئۆزێل یان ئامینە گولشە، خانمە ئەکتەر و مۆدێلی تورکیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، ئێستا دووگیانە و بەمزووانە دەبنە خاوەنی منداڵی دووەمیان، هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە کە سکەکەی سێ مانگە و هەر لەم ساڵدا منداڵەکەیان دەبێت.
ئۆزێل و ئامینە لە ساڵی 2020 بوونە خاوەنی یەکەم منداڵیان کە کچە و ناویان لێناوە ئێدا.
ئامینە ئۆزێل قسەی دیکەی بۆ میدیاکان کردووە و دەڵێت، من و مەسعود بڕیارمانداوە ببینە خاوەنی پێنج منداڵ.
ئەو خانمە لە ساڵی 2014 بووە شاجوانی تورکیا و هەر لەو ساڵەشدا بووە بەربژێری شاجوانی جیهان، بەڕەچەڵەک تورکمانی شاری کەرکووکە و لە سوێد لەدایکبووە.
ئامینە و ئۆزیل لە ساڵی 2017ـەوە پەیوەندییان هەیە، لە سآڵی 2019 بە ئامادەبوونی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا ئاهەنگی هاوژینییەکەیان بەڕێوەچوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ