"پاریس سانجێرمان بەپاڵەوانی خولی فەرەنسا دیاریکرا"

30-04-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن پاریس سانجێرمان
A+ A-

رووداو - هەولێر

دەستەی بەڕێوەبردنی یارییەکانی خولەکانی فەرەنسا، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی خولەکانی وڵاتەکەی لەلایەن حکومەتەوە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پەسەندکرد.

میدیای فەرەنسا رایگەیاند، دەستەکە ئەو بڕیارەی پەسەندکردووە و ئێستا بەدوای میکانیزمێکدا دەگەڕێت، بۆ ئەوەی پاریس سانجێرمان بەپێی ریزبەندی خولەکە وەک پاڵەوانی وەرزی 2019-2020 نازناوی خولەکەی پێبدرێت.

لەلایەن خۆیەوە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی دەڵێت، لەگەڵ ئەوەی کە یارییەکانی خولەکەش تەواونەکران، پاریس سانجێرمان بووەتە پاڵەوانی خولی فەرەنسا.

دوو رۆژ لەمەوبەر حکومەتی فەرەنسا، رێکارەکانی خۆ پارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو مانگی ئەیلوول درێژکردەوە و رایگەیاند، تاوەکو ئەو کاتە ناتوانن هیچ چالاکییەکی وەرزشی بەڕێوەببەن، بەمەش خولی فەرەنسا هەڵوەشایەوە و هیچ یانەیەکیش لە خولەکەدا دانابەزێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە