رۆناڵدۆ تووشی پێکان بووە.. بەڵام

30-01-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێکان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە سعودیە ئاشکرایانکردووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریزانی یانەی نەسڕ پێکانی هەیە، بەڵام مەترسیدار نییە و بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی لە خولی سعودیە ئامادە دەبێت.
 
پشکنینە پزیشکییەکان دەریانخستووە کە کریستیانۆ لە یارییەکەی یانەکەی بەرامبەر ئیتیحادی جدە لە جامی سوپەری سعودیە تووشی پێکان بووە.
 
رۆناڵدۆ لە یاریی پێشکۆتایی جامی سوپەری سعودیە نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت،  کە ئێوارەی پێنجشەممەی رابردوو بەڕێوەچوو، زێدەباری ئەوەش تووشی پێکان بوو.
 
بە گوێرەی میدیاکانی سعودیە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە یاوەری ئەلڤارۆ گۆنزالێزی بەرگریکاری تیپەکە، لە نۆرینگەی پزیشکیی یانەی نەسڕ بووە، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری بۆ ئەوەی لە پێکانەکانیان چاک ببنەوە.
 
وەک ئەو سەرچاوانە باسی دەکەن، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە سەرپەرشتی راهێنەری توانای جەستەیی یانەکەی، هەندێک دانیشتنی چارەسەری و مەشقێکی توانای جەستەیی سادەی ئەنجامداوە، لە کاتێکدا گۆنزالێز لەنێو نۆرینگەی پزیشکیدا ماوەتەوە.
 
رۆناڵدۆ لە دوایین یارییدا بەرامبەر ئیتیحاد لە جومگەی پێی تووشی پێکان بووە، بەڵام ئەوە رێگری لێناکات لە بەشداریکردن لە یاریی داهاتووی یانەکەی.
 
ئێوارەی هەینی داهاتوو، یانەی نەسڕ لە خولی سعودیەدا رووبەڕووی یانەی فەتح دەبێتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە