ڤیدیۆ؛ کامیرۆن گەیشتە چوارگۆشەی زێڕین

30-01-2022
ئیحسان تاهیر
Photo by Issouf SANOGO / AFP
Photo by Issouf SANOGO / AFP
نیشانەکردن هەڵبژاردەی کامیرۆن هەڵبژاردەی گامبیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

تۆکۆ ئیکامبی، سەرکردایەتی هەڵبژاردەی کامیرۆنی کرد بۆ گەیشتن بە چوارگۆشەی زێڕینی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا.
 
کامیرۆنی میوانداری پاڵەوانێتییەکە لە قۆناخی هەشتدا رووبەڕووی گامبیا بووەوە و 2-0 لێیبردەوە.
 
کامیرۆن کۆتایی بە سوپرایزەکەی گامبیا هێنا، کە یەکەمجار بوو بەشداری لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقادا بکات.
 
نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، ئەگەرچی خاوەن ماڵ چەندجارێک نزیکبوو لە گۆڵکردن.
 
لە نیوەی دووەمدا تۆکۆ ئیکامبی بە ئاستێکی بەرز دەرکەوت و دوو گۆڵی بۆ کامیرۆن تۆمارکرد، کە بەسبوون بۆ بەدەستهێنانی یەکەم بلیتی قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
 
ئیکامبی 5 خولەک دوای دەستپێکردنی نیوەی دووەم کامیرۆنی بە گۆڵێک پێشخست، دوای 7 خولەکی دیکە گۆڵی دووەمی خۆی و کامیرۆنی تۆمارکرد و یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
 
هەڵبژاردەی کامیرۆن چاوەڕێی براوەی یاریی میسر و مەغریب دەکات کە ئەمشەو رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە، بۆ ئەوەی لە قۆناخی پێشکۆتاییدا رووبەڕووی ببێتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە