شەڕی گەورەکانی ئەوروپا لەسەر ئەستێرەیەکی لیۆن دەگاتە لووتکە

29-09-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لیۆن حوسام عەوار
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

جان میشێل ئۆلاس، سەرۆکی یانەی لیۆنی فەرەنسی چەند وردەکارییەک لەبارەی ئەگەری فرۆشتنی حوسام عەوار، ئەستێرەی یانەکەی ئاشکرا دەکات.

ئۆلاس بە میدیای فەرەنسای گوت، یانەی ئارسیناڵ دەستەوارەیەکی زۆر خراپی لە رووی داراییەوە بۆ یاریزانەکە پێشکێشکردووە، ئەمەش وایلێکردووین هەست بەوە بکەین، کە ئەوان ئەو راستییەیان بەرچاو نەگرتووە، کە عەوار یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسایە.

سەرۆکی لیۆن زیاتر گوتی، ئەو دەستەوارە وایلێکردووین هەر لە بنەڕەتدا بیر لە فرۆشتنی یاریزانەکە نەکەینەوە.

کاتێک پرسیاریان لەبارەی بڕی ئەو دەستەوارەیە لە میشێل کرا، سەرۆکی لیۆن گوتی، بێگومان دەستەوارەکە زیاتر لە 40 ملیۆن یۆرۆ بوو.

حوسام عەوار، تەمەنی 22 ساڵە، یەکێک لەو یاریزانانەیە کە لەم هاوینەدا دەنگۆی زۆری لەبارەوە بڵاوکراوەتەوە، یانەکانی ئارسیناڵ، مانچێستەر سیتی، بارسێلۆنا و یوڤێنتوس ئەو یانانەن کە گرنگی بە گواستنەوەی یاریزانە فەرەنسییەکە دەدەن، لەکاتێکدا چەند رۆژێکی کەم ماوە دەرگای گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان دابخرێت.

هەوڵەکان بۆ بەدەستهێنانی عەوار لەلایەن یانە گەورەکانی ئەوروپاوە، لەکاتێکدایە کە گرێبەستی یاریزانەکە سێ ساڵی ماوە لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە کۆتاییبێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە