هه‌وادارانی تۆپی پێ له ئه‌وروپا و له سه‌رانسه‌ری جیهان، به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی ئاهه‌نگی ئه‌مڕۆی مۆناكۆن، كه تێیدا تیروپشك بۆ قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی وه‌رزی 2019 ـ 2020ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا راده‌كێشرێت و باشترین یاریزانی ئه‌وروپاش بۆ وه‌رزی 2018 ـ 2019 ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
ئاهه‌نگه‌كه كاژێر 19:00 به كاتی باشووری كوردستان له هۆڵی گریمالدی فۆرام له مۆناكۆی فه‌ره‌نسی ده‌ستپێده‌كات.
هۆڵی گریمالدی فۆرام له مۆناكۆی فه‌ره‌نسی
ئه‌مه وه‌شانی 65ی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یه، 28ه‌مین وه‌شانیشه به ناوه نوێیه‌كه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا (چامپیۆنزلیگ). یاری كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ش له یاریگه‌ی ئه‌تاتۆركی ئۆڵیمپی له شاری ئیسته‌نبۆلی توركیا ئه‌نجام ده‌درێت، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له قۆناخه‌كانی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌دا ڤار به‌كاربهێنرێت.
ورده‌كاری تیروپشكه‌كه
وه‌ك هه‌میشه فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا (یوێفا)، رێگه نادات له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كاندا دوو تیپی هه‌مان وڵات بكه‌ونه كۆمه‌ڵه‌یه‌كه‌وه، ته‌نانه‌ت له قۆناخی 16ش هه‌مان یاسا په‌یڕه‌و ده‌كرێت. هه‌روه‌ها یوێفا رێگه نادات یانه‌كانی رووسیا و ئۆكراینا بكه‌ونه یه‌ك كۆمه‌ڵه‌وه، كه ئه‌وه هۆكاری ئه‌منی و سیاسی به‌دواوه‌یه.
32 یانه به‌شداری له‌م قۆناخه‌دا ده‌كه‌ن و دابه‌ش ده‌كرێنه سه‌ر 8 كۆمه‌ڵه، كه هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك 4 تیپ له‌خۆی ده‌گرێت. تیپه‌كانیش دابه‌شی سه‌ر 4 ئاست كراون، كه له ئاستی یه‌كه‌مدا پاڵه‌وانی هه‌ردوو پاڵه‌وانێتی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانی خوله ناوخۆییه‌كانی ئیسپانیا، ئینگلته‌را، ئیتالیا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا و رووسیا دانراون، هه‌رچی ئاسته‌كانی دیكه‌شه به‌پێی دوایین ریزبه‌ندی یوێفا بۆ یانه‌كانی ئه‌وروپا دانراون.
هه‌ر 4 ئاسته‌كان به‌مشێوه‌یه دابه‌شكراون:
ئاستی یه‌كه‌م/ لیڤه‌رپوول، چێڵسی، بارسێلۆنا، مانچێسته‌ر سیتی، یوڤێنتوس، بایرن میونشن، پاریس سانجێرمان و زینیت سانت پوترسبێرگ.
ئاستی دووه‌م/ ریال مه‌درید، ئاتلێتیكۆ مه‌درید، بۆرووسیا دۆرتمۆند، ناپۆلی، شاختار، تۆتێنهام، ئا‌یاكس و بێنفیكا.
ئاستی سێیه‌م/ لیۆن، بایرلیڤه‌ركۆزن، رێد بۆل سالزبۆرگ، ئۆڵیمپیاكۆس، ڤالێنسیا، ئینته‌رمیلان، دینامۆ زه‌گرب و كلۆب برۆج.
ئاستی چواره‌م/ لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆ، جینك، گاڵاتاسه‌رای، لایپزیگ، سرڤینا سڤیزدا، ئاتالانتا، لیل و سلاڤیا براگ.
كاتی یارییه‌كان
وابڕیاره وه‌رزی نوێی چامپیۆنزلیگ رۆژی 17و 18/9/2019 ده‌ستپێبكات و یه‌كه‌م گه‌ڕی یارییه‌كانی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان ئه‌نجام بدرێن، كه ئه‌و قۆناخه 6 گه‌ڕ له خۆی ده‌گرێت و هه‌ر یانه‌یه‌كی هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك 3 یاری چوون و 3 یاری گه‌ڕانه‌وه ئه‌نجام ده‌دات و ململانێكانی ئه‌م قۆناخه تاوه‌كو 11/12/2019 به‌رده‌وام ده‌بن و له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك یه‌كه‌م و دووه‌م ده‌گه‌نه قۆناخی 16ی پاڵه‌وانێتییه‌كه، واته 16 تیپ سه‌رده‌كه‌ون و 16 تیپیش ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌كه‌ن و دوای ته‌نیا 5 رۆژ تیروپشك بۆ قۆناخی 16 ده‌كرێت، كه هه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك به دوو یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
دوای ته‌واوبوونی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان، یارییه‌كان بۆ ماوه‌ی 2 مانگ ده‌وه‌ستێن و له رۆژانی 18 و 19/2/2020 ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه و له رۆژانی 25 و 26ی هه‌مان مانگ یارییه‌كانی چوون ته‌واوده‌كرێن و له رۆژانی 10 و 11 و 17 و 18/3/2020شدا یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و قۆناخی ئه‌نجام ده‌درێن.
له 20/3/2020 تیروپشكی قۆناخی 8ی پاڵه‌وانێتییه‌كه راده‌كێشرێت و چیدی كار به‌و یاسایه ناكرێت كه نابێت دوو تیپی هه‌مان وڵات رووبه‌ڕووی یه‌كدی ببه‌نه‌وه. ئه‌و 8 تیپه‌ی بۆ ئه‌و قۆناخه سه‌ركه‌وتوون دابه‌ش ده‌كرێنه سه‌ر 4 رووبه‌ڕووبوونه‌وه كه هه‌ر یه‌كێكیان به دوو یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه و یارییه‌كانی چوون له رۆژانی 7 و 8/4/2020 ئه‌نجام ده‌درێن و یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش له رۆژانی 14 و 15ی هه‌مان مانگ به‌ڕێوه‌ده‌چن.
هه‌رچی قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێڕینه، كه ئه‌مه‌یان به تیروپشك نابێت و پێشوه‌خته دیاریكراون براوه‌كانی كام له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان به‌ریه‌كده‌كه‌ون و یارییه‌كانی چوون له 28 و 29/4/2020 ئه‌نجام ده‌درێن و یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش له 5 و 6/5/2020 به‌ڕێوه‌ده‌چن.
یاری كۆتاییش رۆژی 30/5/2020 له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئه‌تاتۆركی ئۆڵیمپی له ئیسته‌نبۆل ئه‌نجام ده‌درێت.
خه‌ڵاته‌كانی یوێفا
له‌م رێوڕه‌سمه‌دا یوێفا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵات دابه‌ش ده‌كات، كه گرنگترینیان خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌وروپایه. هه‌روه‌ها باشترین یاریزانی خانمان، باشترین گۆڵپارێز، باشترین به‌رگریكار، باشترین ناوه‌ڕاستكار و باشترین هێرشبه‌ری وه‌رزی رابردووی چامپیۆنزلیگ ده‌ستنیشان ده‌كرێن.
3 به‌ربژێری باشترین یاریزان
بۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌وروپا، 3 یاریزان به‌ربژێری سه‌ره‌كی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ن، كه بریتین له هه‌ر یه‌ك له لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی، كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتوسی ئیتالی و ڤیرجیل ڤان دایكی ئه‌ستێره‌ی هۆڵه‌ندی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی.
لیۆنێل مێسی
بارسێلۆنا ته‌نیا نازناوی خولی ئیسپانیای به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام ئاماره‌كانی مێسی له‌سه‌ر ئاستی تاكیی وایانكردووه به‌ربژێرێكی به‌هێزی بردنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته بێت.
مێسی بووه گۆڵكاری چامپیۆنزلیگ به تۆماركردنی 12 گۆڵ، كه 3 ئه‌سیستیشی هه‌بوو. هه‌روه‌ها به تۆماركردنی 36 گۆڵ له 34 یارییدا نازناوی گۆڵكاری خولی ئیسپانیای به‌ده‌ستهێنا، له‌گه‌ڵ 15 ئه‌سیستیش، كه هه‌ر به‌هۆی ئه‌و ئاماره‌وه بووه باشترین گۆڵكاری ئه‌وروپا و لاپچینی زێڕینیشی بردووه‌ته‌وه.
مێسی له چامپیۆنزلیگی وه‌رزی رابردوودا هه‌شته‌م هاتریكی خۆی له تۆڕی ئایندهۆڤنی هۆڵه‌ندی تۆماركرد و له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆییش مێسی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له 400 گۆڵ تێپه‌ڕاند و بووه یه‌كه‌م یاریزان له مێژوودا كه له یه‌ك خولدا ئه‌وه‌نده گۆڵه بۆ یه‌ك یانه تۆماربكات. هه‌روه‌ها ژماره‌ی گۆڵه‌كانیشی بۆ یانه‌كه‌ی له هه‌موو خول و پاڵه‌وانێتییه‌كاندا له 600 گۆڵی تێپه‌ڕاند.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ
هه‌مووان وایانده‌زانی رۆناڵدۆ به رۆیشتنی بۆ ریزه‌كانیی یوڤێنتوس كۆتایی به كاروانی ئه‌ستێرایه‌تی خۆی ده‌هێنێت، به‌تایبه‌تیش كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی گه‌یشته 34 ساڵ، به‌ڵام سه‌لماندی كه ته‌مه‌ن ته‌نیا ژماره‌یه لای ئه‌و و توانی له‌گه‌ڵ یوڤێنتوس نازناوی خولی ئیتالیا بباته‌وه، ئه‌گه‌رچی نه‌یتوانی ببێته گۆڵكاری خوله‌كه، به‌ڵام خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی خوله‌كه‌ی وه‌رگرت، كه 21 گۆڵ و 8 ئه‌سیستی هه‌بوو.
تاكه شكستی رۆناڵدۆ له وه‌رزی رابردوودا ده‌رچوونی یانه‌كه‌ی بوو له چامپیۆنزلیگ، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له 9 یارییدا 6 گۆڵ و 2 ئه‌سیستی هه‌بوو، به‌ڵام له قۆناخی 8دا به‌ده‌ست ئایاكسی هۆڵه‌ندییه‌وه له پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌ركرا.
رۆناڵدۆ له وه‌رزی رابردوودا سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگالی كرد بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی یه‌كه‌م وه‌شانی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا، كه له یاری كۆتاییدا به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندایان برده‌وه، ئه‌گه‌رچی رۆناڵدۆ له‌و یارییه‌دا نه‌یتوانی گۆڵ تۆماربكات، به‌ڵام له یاری پێش كۆتاییدا هاتریكێكی سیحراوی له تۆڕی گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا تۆماركرد.
ڤیرجیل ڤان دایك
ڤان دایك له‌چاو مێسی و رۆناڵدۆ ئامارێكی زۆر هه‌ژاری هه‌یه له رووی گۆڵكردن و ئه‌سیسته‌وه، به‌و پێیه‌ی ئه‌و وه‌ك به‌رگریكار یاری ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی به درێژایی وه‌رزه‌كه له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول پێشكه‌شی كرد و توانی نازناوی چامپیۆنزلیگ بباته‌وه، له لایه‌ن زۆر له چاودێرانه‌وه به به‌هێزترین به‌ربژێری بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه داده‌نرێت، كه له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا ته‌نیا 2 گۆڵ و 2 ئه‌سیستی هه‌بوو.
له‌سه‌ر ئاستی خولی ئینگلته‌راش، ڤان دایك به‌شداری له هه‌ر 38 یارییدا كرد و خاوه‌نی 4 گۆڵ و 2 ئه‌سیست بوو، كه خۆی و یانه‌كه‌ی تاوه‌كو دوایین گه‌ڕی خوله‌كه ركابه‌ری مانچێسته‌ر سیتی پاڵه‌وانی پرێمه‌رلیگیان كرد، به‌ڵام دواجار گره‌وه‌كه‌یان نه‌برده‌وه‌و تیپه‌كه‌ی پێپ گواردیۆلا نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
ڤان دایك، رۆڵێكی كاریگه‌ریشی بینی له گه‌یاندنی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا به یاری كۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا، به‌ڵام ئه‌و یارییه‌یان به هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال دۆڕاند.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ