ڤیدیۆ؛ جامی جیهانی پایسکیلسواری شاخاوی دەستیپێکرد

29-03-2022
ئیحسان تاهیر
Photo by RODGER BOSCH / AFP
Photo by RODGER BOSCH / AFP
نیشانەکردن جامی جیهانی پایسکیلسواری شاخاوی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

جامی جیهانی پایسکیلسواری شاخاوی مێرسیدس-بنزـی ساڵی 2022 لە لۆردی فەرەنسی دەستیپێکرد و چاوەڕێ دەکرێت لەسەر ئاستی پیاوان و خانماندا ئاستی رکابەری زۆر بەهێز بێت.
 
کامێلا بلانچێی خانمە پایسکیلسواری سویسری سەرەتاییەکی خەیاڵی دەستپێکرد، کاتێک لە رۆژی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکەدا توانی لەسەر ئاستی خانماندا پلەی یەکەم بەدەستبێنیت.
 
هبەەمان شێوە سەبارەت بە ئەماوری پێرۆنی پایسکیلسواری فەرەنسی، کە ئەویش لەسەر ئاستی پیاواندا یەکەم بوو.
 
لەسەر ئاستی خانماندا، کامیلای تەمەن 32 ساڵان، ماوەی پێشبڕکێیەکەی بە 3 کاژێر و 19 چرکە بڕی، کە بەجیاوازی تەنیا 0.997 بەشی چرکە لەگەڵ رکابەرەکەی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا. 
 
لەسەر ئاستی پیاواندا، پێرۆنی تەمەن 26 ساڵان ماوەی پێشبڕکێیەکەی بە 2 کاژێر و 47 چرکە بڕی و یەکەم بوو.
 
دوای 5 ساڵ، جامی جیهانی پایسکیلسواری شاخاوی مێرسیدس-بنز گەڕایەوە شاری لۆردی فەرەنسی، کە پێشتر چەندینجار میوانداری ئەو پاڵەوانێتییەی کردووە و هەمووان بە سەرکەوتوویی بەڕێوچوونە، بۆیە زیاتر لە 40 هەزار بینەر ئامادەی بوون، کە بە بەشداری 250 پایسکیلسوار لە 27 وڵاتی جیهان بەڕێوەچوو.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە