بۆندسلیگا.. ئەرکی بایرن میونشن ئاسان نییە

29-02-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن بایرن میونشن بۆندسلیگا
A+ A-

رووداو ـ هه‌ولێر 

ئه‌مڕۆ 5 یاری له‌ گه‌ڕی 24ی بۆندسلیگا ئه‌نجام ده‌درێن، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ یاریی كردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه‌ له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی فۆرتونا دوسێلدۆرف و هێرتا به‌رلین به‌ڕێوه‌چوو، کە هەردوو یانە بە 3 گۆڵ یەکسان بوون.

زۆربه‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی بۆندسلیگا گرنگن، به‌و پێیه‌ی زۆربه‌ی یانه‌كانی پله‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی یارییان هه‌یه‌، به‌تایبه‌تیش بایرن میونشنی یه‌كه‌م و بۆرووسیا دۆرتموندی سێیه‌می پێشه‌نگ. 

بۆرووسیا دۆرتموندی سێیه‌م میوانداری فرایبۆرگی نۆیه‌م ده‌كات و بایرن میونشنی پێشه‌نگیش ده‌بێته‌ میوانی هۆفێنهایمی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی. 

دوایین یاری ئه‌مڕۆی بۆندسلیگا له‌سه‌ر یاریگه‌ی كۆڵن ده‌بێت، كاتێك میوانداری یانه‌ی شاڵكێ ده‌كات و یارییه‌كه‌ كاژێر 20:30 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:

بۆرووسیا دۆرتموند ـ فرایبۆرگ 17:30 
هۆفێنهایم ـ بایرن میونشن 17:30 
ماینز ـ پادێربۆرن 17:30 
ئۆگسبۆرگ ـ بۆرووسیا میونشنگلادباخ 17:30 
كۆڵن ـ شاڵكێ 20:30

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە