ساڵی رابردوو زیاتر لە 2500 هاندەری پرێمەرلیگ دەستگیرکراون

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن پرێمەرلیگ پۆلیس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی بەریتانیا ژمارەی هاندەرە دەستگیرکراوەکانی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگی ئاشکراکردووە. روونیکردووەتەوە هاندەرانی وێستهام سەربەکێشەترینی نێو یانەکانی خولەکەن.
 
وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا لە راپۆرتێکدا کە میدیای ئەو وڵاتە بڵاویانکردووەتەوە، ئاشکرایکردووە هاندەرانی وێستهام، زۆرترینی ئەو هاندەرانە بوون کە وەرزی رابردوو لەلایەن پۆلیسەوە دەسگیرکراون.
 
دەستگیرکردنی هاندەران پەیوەندی بە کاری ئاژاوەگێڕی لە کاتی یارییەکان و تووندوتیژی نێو یاریگەکان، خراپ بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکان، دروشمی رەگەزپەرستانە و دروشمی نەشیاو، یان تاوان بەگشتییەوە هەیە.
 
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئاشکرایکردووە، بەدرێژایی ماوەی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ کۆی 2584 هاندەر لە کاتی ئامادەبوون لە یارییەکانی خولەکەدا دەستگیرکراون.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی راپۆرتەکەی پۆلیس ئاشکرایکردووە، دەستگیرکردنی هاندەرانی وێستهام لەلایەن پۆلیسەوە، لە هەموو یانەکانی دیکە زیاتر بووە و لە ماوەی وەرزەکەدا 103 هاندەری ئەو یانەیە بەهۆکاری جیاواز دەستگیرکراون.
 
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا دەڵێ هەڵگرتنی هۆشبەر هۆکاری سەرەکی دەستگیرکردنی هاندەرەکان بووە لەلایەن پۆلیسەوە.
 
راپۆرتەکە روونیکردووەتەوە لە ماوەی وەرزەکەدا 88 هاندەری مانچێستەر یونایتد، 88 هاندەری مانچێستەر سیتی، 85 هاندەری ئارسیناڵ و 67 هاندەری چێڵسی دەستگیرکراون.
 
هەروەها ئەوەی روونکردووەتەوە کە تووندوتیژی لەنێو هاندەرانی لیدز یونایتد بەڕێژەی 46 لەسەد کەمیکردووە، بەراورد بەوەرزی پێشتر.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە