ئەستێرەیەکی ئێن بی ئەی ملیۆن و نیوێک دۆلار دەبەخشێتە یاریزانە ئافرەتەکان

28-07-2020
نیشانەکردن خولی ئێن بی ئەی NBA ئەمریكا
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ

کایری ئێرڤینگ، یاریزانی یانەی برووکلین نێتس ملیۆنێک و نیو دۆلار دەبەخشێتە ئەو یاریزانە ئافرەتانەی خولی دەبلیو ئێن بی ئەی کە لەبەر ئەوەی لە ماڵەوە دەمێننەوە مووچەیان نادرێتێ.
 
ژمارەیەک لە یاریزانانی خولی تۆپی سەبەتەی ژنانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە داوە، بەهۆی نیگەرانی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بێدادیی کۆمەڵایەتی لە وەرزی 2020ـدا لە کێبڕکێکاندا ئامادەنابن.
 
ئەو یاریزانە ئافرەتانە ئەگەر پشتگیریی پزیشکییان نەبێت، لەو کاتەی کە بۆ خۆپارێزی یاری ناکەن، مووچەیان نادرێتێ.
 
دوای ئەوەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خولی تۆپی سەبەتەی ژنانی ئەمریکا راگیرا، جارێکی دیکە خولەکە دەستیپێکردەوە، بەڵام چەندین یاریزانی ئافرەت بڕیاریان دا بەهۆی ڤایرۆسەکە یان کێشەی دادگەریی کۆمەڵایەتییەوە بەشداری نەکەن.
 
ئێرڤینگ بەهۆی ئەوەی تازەکی لە نەشتەرگەرییەکەی شانی چاکبووەتەوە، ناتوانێت یاری بکات. ئەو پێشتر لەسەر بەرنامەی وەرزی 2020 لەبارەی پرسەکانی تەندروستی و سەلامەتییەوە رەخنەی لە ئێن بی ئەی و دەبلیو ئێن بی ئەی گرتبوو و گوتبووی، زۆر گرنگە یاریزانەکان سەرنجیان لەسەر چالاکی و دادگەریی کۆمەڵایەتی بێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە