ڤیدیۆ؛ ساتی بەریەککەوتنی دوو بەلەم

28-03-2022
ئیحسان تاهیر
Ezra Shaw/Getty Images/AFP
Ezra Shaw/Getty Images/AFP
نیشانەکردن بەلەمی چاروکەدار
A+ A-
رووداو دیجتاڵ

 

پێشبڕکێکانی خەڵاتی گەورەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ بەلەمی چاروکەدار بەردەوامن و رووداوێکی بەریەککەوتنی نێوان دوو بەلەم روویدا.
 
لە پێنجەم گەڕی پێشبڕکێیەکەدا، کە لە سان فرانسیسکۆ بەڕێوەدەچێت، رووداوێکی نەخوازراو روویدا و بەلەمێکی نیۆزیلەندی و یەکێکی فەرەنسی بەریەککەوتن و بووە هۆکاری دەرچوونیان لە پێشبڕکێیەکە.
 
لە کاتێکدا کە رکابەرییەکە لە لوتکەدا بوو، خراپ لێکتێگەیشتنێک لە نێوان ئەو دوو بەلەمەدا روویدا و بەریەککەوتن و بووە هۆی ئەوەی زیانێکی زۆریان بەربکەوێت.
 
هۆکاری رووداوەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هەردوو بەلەمەکە بە ئاراستەی هەمان نیشانەی نێو پێشبڕکێیەکە دەڕۆیشتن و لەو کاتەدا بەلەمێکی بەریتانیا بە پێشیاندا رۆیشت و بەهۆیەوە بەلەمە فەرەنسییەکە بەلای چەپیدا سۆڕایەوە و بەر بەلەمە نیۆزیلەندییەکە کەوت.
 
ئەمە یەکەم روودانی بەریەککەوتنی دوو بەلەم نییە لەم پێشبڕکێیەدا، کە لە گەڕی چوارەمیشدا بەلەمێکی ئیسپانی خۆی کێشا بە بەلەمێکی ئەمریکی و هەردوو بەلەمەکە تێکشکان، کە بەهۆیەوە بەلەمە ئیسپانییەکە سزادرا، ئەگەرچی نەیدەتوانی پێشبڕکێیەکە تەواو بکات، تەنانەت بەلەمە ئەمریکییەکە کە نرخی یەک ملیۆن دۆلار بوو، بەشێوەیەک تێکشکا کە نەیتوانی بەشداری لە گەڕی پێنجەمیشدا بکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە